ئینتەرنێت 16, ئازار 2015

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئۆدڵ وەرگێرانی خێرا بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی زیاددەکات.

adoleبۆ دواجار تۆڕی کۆمەڵایەتی عەرەبی ناسراو بە ئۆدڵ زیادکردنی وەرگێرانی خێرای بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی ڕاگەیاند ئەمە واتا لەکاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی زمانی بەرامبەر وەردەگێردرێت بۆ زمانی ئامانج.

ماجد جەمعانی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئۆدڵ لە ڕوونکردنەوەیەکی دا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم زیادکراوەیە بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بە زمانی بەرامبەرەکەیان قسە ناکەن لەکاتی پەیوەندییەکاندا. جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەم زیادکراوەیە پشتگیری ڕێژەیەکی زۆری زمانەکان دەکات. ئەوەیشی بۆ قسەکانی زیادکرد کە ئێمە کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی ئامرازی پێشکەوتوو بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندییە کەسییەکانی بەشداربووانمان.

ئۆدڵ ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی پەڕەکانی زیادبکات بۆ پشتگیری کردنی لەو تایبەتمەندییە ئەمە جگە لەوەی ئەپی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ئەمە لەکاتێکدایە ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم کاردەکات و کاردەکرێت بۆ ئەوەی وابکرێت لەسەر وێبگەڕ و سیستەمەکانی تریش کاربکات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئۆدڵ لەسەرەتای کردنەوەی کە کەمترە لە ٦ مانگ لە ٥٠٠ هەزار بەشداربوو تێپەڕی کردووە.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=iPHbNmL7H4E[/youtube]

سەرچاوە Aitnews

تاگەکان ئینتەرنێت
بۆچونی تۆ