ئای ئۆ ئێس 17, ئازار 2015

کۆمپانیاى مۆبى ستاین ئەپڵیکەشنى GraviLogـى بڵاوکردەوە بۆ چاودێرى تەندروستى ئافرەتى سکپڕ

gravilog

کۆمپانیاى (مۆبى ستاین)ـى تەکنەلۆژى ئەپڵیکەیشنێکى نوێى بەناوى “تۆمارى سکپڕى GraviLog ” بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە ئافرەتانى سکپڕ(دووگیان).

کۆمپانیەکە ڕوونى کردەوە کە ئەپڵیکەیشنەکە لە توانایدایە زانیاى تەواو بداتە پزیشکى ئافرەت و منداڵبوون دەربارەى تەندروستى ئافرەتى سکپڕ و کۆرپەلەکەى.

وە هەروەها ئەپڵیکەیشنەکە زانیاى تەواوى پزیشکى و تەندروستى دەربارەى گەشەکردنى کۆرپەلەى چەند هەفتەى دەخاتەڕوو لەگەڵ وێنەیەکى سێ ڕەهەندى (3D) کۆرپەلە. وە ئەپەکە ڕێنمایی و ڕێبەرى خۆراک بۆ خواردنە ڕێپێدرا و قەدەخەکراوەکان بۆ ئافرەتى سکپڕ لە ماوەى سکپڕى دابین دەکات. سەرەڕاى تۆمارى دەرمانەکان و تۆمارى سەردانیکردنى بۆلاى پزیشکى منداڵبوون بە گوێرەى وڵات و شارەکەى.

وەهەروەها دەتوانیت ئاگادارکردنەوەى کات دابنێی بۆ خواردنى دەرمانەکان لەکاتى دەستنیشانکراودا. لەگەڵ سیستەمێک کە چاودێرى و کۆنتڕۆڵى کێش و جووڵەى کۆرپەلەکە.

مۆبى ستاین دەڵێت ئەوەى ئەم ئەپڵیکەیشنە لە ڕکابەرى ئەپڵیکەیشنەکانى تر جیادەکاتەوە بریتیە لەوە کە گەشەپێدراوە بە سیستەمى تۆمارى تەندروستى ئەلیکترۆنى (EMR) بۆ بەکارهێنانى لەلاین پزیشکانى بوارى ئافرەت. کە دەتوانن ئەم سیستەمە بەکاربێنن بێ بەرامبەر بۆ تۆمارکردنى سەرجەم سەردانیکەرانى ئافرەتانى سکپڕ و ئەنجامى پشکنینەکان و پێداویستسەکانى تر.

بەڕێوبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە حسني ابو سمرة دەڵێ: “ئێمە بە شێوەیەکى قوڵ دەستمانپێکرد بە خوێندنى گشتگیرى زانستەکانى منداڵبوون و دووگیانى بۆ دروستکردنى ئەپڵێکەیشنێکى تایبەت بە ئامێرە هۆشمەندەکان کە دیدەنى ئافرەتانى سکپڕ بکات وەک پزیشکێک لە ژێر دروشمى (سکپڕێکى ئاسان و لەدایکبوونێکى سەلامەت)”

بەهەمەکە پێکدێت لە دووجۆر: ئەپێک بۆ ئافرەتانى سکپڕ لە مۆبایلە هۆشمەندەکانیان وە تۆمارى تەندروستى ئەلیکترۆنى (EMR) بۆ بەکارهێنانى لەلایەن پزیشکانى ئافرەتان و  منداڵبوون. ئەپەکە ڕێدەدات کە ئافرەتى سکپڕ تۆمارەکانیان بگوازنەوە بۆ لاى هەر پزیشکێک و هەر نەخۆشخانەیەک لە هەر شوێنێکى جیهان بیت.

ئەپەکە بە شێوەیەکى خۆڕایى بەردەستە بۆ بەکاربەرانى سیستەمى iOS لە ئەپ ستۆر و بە هەردوو زمانى عەرەبى و ئینگلیزى، لەگەڵ سیستەمى (EMR)ـى تایبەت بە پزیشکان لەم بەستەرەوە.

  • چەند وێنەیەک:
بۆچونی تۆ