ئای ئۆ ئێس 17, ئازار 2015

نوێترین هەواڵ بۆ هەوادارانی جەیلبرەیك

taiG-ios-8.2-jailbreak

 

فێرخوازان سڵاو، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بابه‌تێكمان له‌ ژێر ناونیشانی ” نوێترین هه‌واڵ بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی جه‌یلبرەیكن ”  بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر تر هه‌یه‌ ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی هاككه‌ر و توێژه‌ره‌وه‌ی جه‌یڵبره‌یك ناسراو به‌ ” Stefan Esser ” تویتێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ تیمی گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك ناسراو به‌ ” Taig ” له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆنفڕانسێك گرێ ده‌ده‌ن له‌ ژێر دروشمی ” 2015 Mobile Security Summit ” و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ به‌ فه‌رمی جه‌یلبره‌یكی ڕێك و پێك بۆ وه‌شانی iOS 8.2 بوه‌شێنن.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی تیمی ” Taig ” و چه‌ندین هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری تر ڕۆژی ٢٧ـی ئازار كۆنفڕانسێكیان له‌ ژێر درووشمی ” 2015 Mobile Security Summit ” ڕێكخستووه‌ له‌ شاری په‌كین له‌ وڵاتی چین كه‌ له‌م كۆنگره‌یه‌ گه‌وره‌ هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك وه‌ك (Comex و Chronic و P0sixninja) چه‌ندین هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری تر بانگهێشت كراون و به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه‌.

ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌ك له‌ تویته‌كه‌ی:

 

 

 

 

Screen Shot 2015-03-17 at 6.06.50 PM

واته‌: بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ”Taig” ئەو کۆبوونەوەی جەیلبرەیکەی بۆ کۆتایی ئەم مانگە واتە مانگی ئازار ڕێکخستووە وا پێدەچێت ئەوان جەیلبرەیکێک بڵاوبکەنەوە لەو کۆبوونەوەیە (ئەمە ئەگەر جەیلبرەیکێکیان هەبێت).

سه‌رچاوه‌: iPhonehacks

بۆچونی تۆ