بابەتی گرینگ
18, ئازار 2015
ویندۆز ١٠ لە هاوینی ئەمساڵ لە ١٩٠ وڵات بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت بە فەرمی لەسەر زاری تێری مەیەرسنی جێگری سەرۆکی مایکرۆسۆفت بۆ کاروباری سیستەمی کارگێری کە ویندۆز ١٠ لە ١٩٠ وڵات بە ١١١ زمان لە هاوینی ئەمساڵ بڵاودەبێتەوە.
شایەنی باسە لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنە مایکرۆسۆفت تایبەتمەندیەکی نوێی بەناوی Windows Hello ڕاگەیاند کە هەڵدەستێت بە ناسینەوەی دەم و چاو و پەنجەکانت بۆ کردنەوەی ئامێری پشتبەستوو بە ویندۆز کە پێیان وایە ئاسنتر و خێرترە لەوەی وشەی نهێنی تێبنوسرێت و بەڵکو پارێزراوتریشە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=1AsoSnOmhvU[/youtube]
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە کۆنگرەی ڕابردوویان تێری ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی یەکەمی ڕاگەیاندنی ویندۆز ١٠ بێ بەرامبەر بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨.١ و ٨ و ٧ و ویندۆز فۆن ٨.١ بەردەست دەبێت.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=J_m-1ldHxqA[/youtube]
سەرچاوە http://blogs.windows.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!