بابەتی گرینگ
18, ئازار 2015
مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی Windows Helloی بۆ ویندۆز ١٠ ڕاگەیاند
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەردەستبوونی ویندۆز لە هاوینی ئەمساڵ بە ١٩٠ وڵات ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی Windows Helloـەوە. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کۆمپانیاکان کار لەسەر ئەوە دەکەن کۆمپیوتەرەکان زیاتر بە کەسی بکەن و تەنها کەسی خاوەن بتوانێت دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکەی دابگرێت. ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کۆمپیوتەرەکان تۆ بناسنەوە و لەوە تێبگەن کە دەیڵێیت. ئەوان دەیانەوێت هەمیشە هەستی متمانەت هەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەدا. لە ژێر ئەو کاریگەرییانەدا مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی Windows Helloی بۆ ویندۆز ١٠ ڕاگەیاند و لەمەودا لە ڕێگەی دەم و چاوەکانت یان پەنجەکانت کۆمپیوتەرەکەت بکەوە و بەرنامەکانی ناویشی بپارێزە.
ئەوان پێیان وایە Windows Hello ئاسنتر و خێراترە لەوەی وشەی نهێنی تێبنوسرێت و بەڵکو پارێزراوتریشە. ئەوان باوەڕیان وایە وشە نهێنیەکان بە ئاسانی هاکدەکرێن و لەبیردەکرێن و بەڵام لەسایەی هەستەوەرە نوێکان کە هەڵدەستن بە ناسینەوەی تایبەتمەندییە کەسییەکان و دەبنەهۆکار بۆ چوونە ناوەوەی کۆمپیوتەری کەسی کە ئەوانیش دەم و چاو و پەنجەکانن.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە زانیاری زیاتر لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=1AsoSnOmhvU[/youtube]
سەرچاوە https://blogs.windows.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!