بابەتی گرینگ
18, ئازار 2015
مایکرۆسۆفت خزمەتگوزاری پرسیاری و وەڵامی بەناوی Bing Distill ڕاگەیاند.
هەرچەندە بە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بینگ دیستل ڕانەگەیەندراوە بەڵام وا دیارە مایکرۆسۆفت وەشانێکی ئەزموونی بینگ دیستلی ڕاگەیاندووە و کە خزمەتگوزارییەکی پرسیار و وەڵامە و خەڵکی دەتوانن پرسیارەکانیان لە بوارە جیاجیاکان بکەن و لەلایەن بەشداربووانەوە وەڵام وەربگرنەوە.
لە ئێستادا زانیاری تەواو لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە سەبارەت بەو خزمەتگوزارییە نەدرکێندراوە و بەڵکو ئەوەی کە هەیە تەنها لەسەر پەڕی سەرەکی بینگ دیستڵە و بەکارهێنەر دەتوانێت داوای بانگهێشت بکات بە بەکارهێنانی ئیمەیڵێکی مایکرۆسۆفت جا هۆتمەیل یان لایڤ یان ئاوتلووک بێت و واپێچدەێت بەم زووانە بەشێوەی ئەزموونی بکەوێتە کار.
شارەزایان پێیان وایە ئەم خزمەتگوزارییە هاوشێوەی یاهوو ئانسەرزە و مایکرۆسۆفت دەیەوێت بێتە گۆڕەپان و کێبەکێش لەم بوارەدا بکات.
سەرچاوە Windows Central
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!