بابەتی گرینگ
18, ئازار 2015
پارە بدە لە ڕێگەى وێنەى سێڵفیەوە..!

کۆمپانیاى عەلى باباى چینى ڕۆژى یەکشەممە لە میانەى کۆنگرەى CeBit لە هانۆڤەرى ئەڵمانیا تەکنیکێکى نوێى پارەدانى ئاشکرا کرد لەڕێگەى پشکنینى دەمووچاوى بەکاربەر واتە لەڕێگەى وێنەى سێڵفیەوە لەڕێى ئامێرە هۆشمەندەکانیانەوە.
تەکنیکە ناوى “Smile To Pay پێبکەنە بۆ پارەدان”ـە کە ڕێگەى دەدات بە بەکاربەر بەشێوەیەکى سەرهێڵ(ئۆنڵاین) شت و مەک بکرێت لەسەر هێڵى ئینتەرنێت. جاک ماى بەڕێوبەرى کۆمپانیاکە لە کۆنگرەکە ووتى: “سەرەڕاى ئەو سەر ئێشەیەى کە لە پارەدانى سەرهێڵ(ئۆنڵاین) هەیە، هەر لە بیرچوونى تێپەڕەووشە(پاسۆرد) تا سەرقاڵى دەربارەى ئاسایشى پارەى نێو هەژمارەکەت. بەڵام ئێمە لێرەدا لەڕێگەى ئەو تەکنیکەوە ئەو کێشانەمان چارەسەرکردووە”
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Nyu_T6eN0wU[/youtube]

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".