ئەندرۆید
23, ئازار 2015
|نوێ| فەرهەنگى (Fast)ـى ئینگلیزى بۆ کوردى بڵاوکرایەوە (نوێکراوەتەوە)

دواجار و دواى چاوەڕوانیەکى زۆر گەشەپێدەرى فەرهەنگى کارزان لە هەوڵێکی نوێدا فەرهەنگێکى نوێى بەناوى (Fast) بە شێوەیەکى نوێ خستە بەردەست بەکارهێنەران.
فەرهەنگى فاست پشتى بە شێواز و تەکنیکێکى نوێ بەستووە کە ئەویش بریتیە لە بەکارهێنانى کامێراى ئامێرە هۆشمەندەکەت بۆ چنگ خستنى واتاى ووشەکان لە زمانى ئینگلیزیەوە بۆ کوردى، جا ووشەکان چ لەسەر گۆڤار و ڕۆژنامەکان بێت یان هەر دەقێکى ترى کۆمپیوتەرى بێت ئەوە فەرهەنگەکە بە شێوەیکى خێرا ماناکەیت بۆ دەدۆزێتەوە. فەرهەنگى فاست پێکهاتووە لە ٦٤،٠٠٠ ووشەى کوردى و ئینگلیزى.
ئەم فەرهەنگە نوێیە پێکهاتووە لە ٥ بەشى سەرەکى کە بریتین لە:
١. هێماى پەنجە: بەهۆى ئەم بەشەوە دەتونیت بە گرتە کردن لەسەر هەر ووشەیەک ماناکەت بۆ بدۆزێتەوە.
٢. وێنەگرتن: بۆ وێنەگرتنى ئەو کتێبەى یاخود ئەو دەقە نووسراوەى کە لەبەر دەستت دایە دواتر لەتکردنى ئەو ووشەیەى کە دەتەوێت ماناکەى بدۆزیتەوە.
٣. بەهۆى ئەم بەشەوە دەتوانیت ووشەى مەبەست بە ڕێکى بەرامبەر کامێراکە ڕابگریت بۆ چنگخستنى ماناکەى.
٤. هێنانى وێنە: لە ڕێگەى ئەم بەشەوە دەتوانیت وێنەى هەردەقێک لە گەلەرى مۆبایلەکەتەوە بهێنیت بۆ ناو فەرهەنگەکە و بە کرتەکردن لەسەر هەر ووشەیێک دەتوانیت ماناکەى چنگ بخەیت.
٥. Dictionary: لە ڕێگەى ئەم بەشەوە دەتوانیت وەک هەر فەرهەنگێکى ئاسایی بە نووسینى ووشەى مەبەست مانکەى چنگ بخەیت.
ئەم ٥ بەشەى کە باسمان کردن هەر یەکێکیان بە کۆدێکى تایبەتى خۆیەوە پەیوەستکراوە بۆئەوەى بەشێوەیەکى خێرا پێیان بگەیت بەهۆى بەشى پەیوەندیکردنى مۆبایلەکەتەوە (Call) ئەویش بەڕێگەى نووسینى کۆدى تایبەتى هەربەشێک، بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێت بەشى یەکەم بکەینەوە لە شوێنى پەیوەندیکردندا دەنووسین #1* ئینجا کرتە لەسەر دوگمەى Call دەکەین بۆ چوونە ناو بەشەکە.
شایەنى باسە ئەم فەهەنگە بەشێوەیکى خۆڕایی لە %٣٠ ووشەکانت بۆ مانا دەکات بەڵام بۆ ئەوەى هەموو ووشەکانت بۆ مانا بکات پێویستە فەرهەنگەکە چالاک بکەیت بەنرخى ٢،٠٠٠ـى ئێراقى کە چۆنیەتى چالاککردنەکەى لە بەشى Registryـى فەرهەنگەکە ڕوون کراوەتەوە.
- لە ئێستادا فەرهەنگەکە بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید لە گوگڵ پلەى بەردەستە بۆ داگرتن:
یان لێرە ڕاستەوخۆ لە وەندرایڤ دایبگرن:

- وێنەگەیەک لە فەرهەنگى فاست:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=tW1QJ5oXyfQ[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".