10
بابەتی گرینگ 21, ئازار 2015

بەرزنرخاندی ڕووماڵەکانی کەی ئای تی ئێن لەلایەن خاوەنی فەرهەنگی Karzan و Fastـەوە

2015-03-21_12-36-02لەماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ ئەوەی گەشەپێدەری فەرهەنگی کارزان ئەوەی بڵاوکردەوە کە سەرقاڵی کارکردنە لەسەر فەرهەنگێکی تازە بەناوی Fast کە تایبەتمەندی ناوازەی لەخۆی گرتووە و گرنگترینیشیان تایبەتمەندی کامێرابوو، ئێمە وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن ڕووماڵی تایبەتمان هەبوو سەبارەت بەو فەرهەنگە تا ساتی بڵاوکردنەوەی و سات بەسات بڵاوماندەکردەوە. بەرامبەر بەو ڕووماڵە تایبەتە گەشەپێدەری فەرهەنگەکە سوپاس و پێزانینی خۆی لەسەر پەڕی فەرمی فەرهەنگی کارزان بۆ کەی ئای تی ئێن دەربڕیوە و ڕووماڵەکەی ئێمەی بەرزنرخاندووە. ئێمەش وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن سوپاس دەکەین و هیواخوازین سەرکەوتوو و سەرفرازبێت و کاری نایابتر لە داهاتوودا. ئەمەی خوارەوە دەقی سوپاس نامەکەیەتی:

((https://www.facebook.com/kitn.net?ref=ts&fref=ts
( KiTn ) لێرەوە زۆر زۆر سپاسی پەیجی دەکەم بەڕاستی زۆر هاوکارم بوون لە بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی فاست و ناساندنی بەخەڵک و شێوازی بەکەرهێنانی فەرهەنگەکە ،یاخوا هەر نمونەتان زۆربێت ، وە زۆر سوپاسی هەموو ئەو پەیجانە ئەکەم کە ئەم بەرهەمەیان بڵاو کردوەتەوە رێزو خۆشەویستیم بۆیان هەیە وە زۆر سپاس بۆ هەموو ئەو هاوڕێ خۆشەویستانەی کە بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەم بەرهەمەبوون بەڕاستی زۆر زۆر دڵخؤش بووم،
Karzan kamal)).

بۆچونی تۆ