رەقەکاڵا 25, شوبات 2012

چۆنیەتی وەرگرتنی پێناس(تەعریف) بۆ هەموو جۆرە ئامێرێكی HP لەماڵپەڕی رەسمی كۆمپانیایHP

زۆرێك لە ئێمەی بەكارهێنەری كۆمپیوتەر تووشی كێشەی تەعریف  كردنی كۆمپیوتەر یان پرێنتەرەكانمان بووین، ئەمەش بە هۆی نەبوونی تەعریفی ئامێرەكان,چونكە زۆرجار ئێمە ئامیرێكی كۆنی كۆمپانیا جیا جیاكانی بواری تەكنەلۆژیامان هەیە، بە تایبەتیش كۆمپانیای HP زۆرێك لە ئێمە لەوانەیە خاوەن ئامێرێكی ئەم كۆمپانیایە بین ناتوانیت زۆر بە ئاسانی تەعریفەكەمان دەست بكەوێت بە تایبەتی ئامێرە كۆنەكان بۆیە لێرەدا باسی چۆنیەتی وەرگرتنی هەموو جۆرە تەعریفێكی ئامێریHP دەكەین بۆتان, ئەم كارەش لە ڕێگای ماڵپەڕی ڕەسمی كۆمپانیای HP، بە چەند ڕێگایەك دەتوانیت هەر تەعریفێكت بوێت تایبەت بە ئامێرەكانی HP وەری بگرین.

کلیک لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتی سەرەکی کۆمپانیای hp

پاشان رووكاری ماڵپەرەكە بەم شێوەیە دەكرێتەوە وەك لە وێنەی ژمارە (1)دا هاتووە.
http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/b869e554e8.jpg

وەك لە وێنەی سەرەوە ئاماژەی پێكراوە پێویستە مۆدیلی ئامێرەكەت بزانیت بۆ ئەوەی بتوانیت تەعریفەكانی بەدەست بهێنیت, پاش نوسینی مۆدیلی ئامێرەكە و كلیك كردنی ئەم رووكارە دەكرێتەوە بۆ مان، وەك لە وێنەی ژمارە (2)دا هاتووە.

[وێنه‌: 0565648a09.jpg]
پاشان دەبینین لە ئەنجامی گەڕان ئەم مۆدێلەی نوسیومانە بەسەر كەوتوویی دۆزیەوە، پێویستە كلیكی لەسەر بكەین وەك لە وێنەی سەرەوە ئاماژەی پێ كراوە, دوای كلیك كردنی ئەم ڕووكارە دەكرێتەوە بۆمان پێویستە كلیك لەسەر software & driver downloads بكەیت وەك وێنەی ژمارە (3).
[وێنه‌: cd6e9a9943.jpg]
پاشان ڕووكارێكی تر دەكرێتەوە بۆمان پێمان دەلێت ئەم تەعریفە بۆ چ جۆرە سیستەمێك دەتەوێت، نموونە ئێمە بۆ ویندۆس ئێكس پی دەمانەوێت, بەم شێوەیە سەیری وێنەی ژمارە (4) بكە.
[وێنه‌: a1d1969d17.jpg]
پاشانیش ڕووكارێكی تر دەكرێتەوە، هەموو جۆرە تەعریفێكی ئەم مۆدیلە دێتە بەر چاومان وەك ( دەنگ , گرافیك, نێتۆریك)هتد.. بەم شێوەیە سەیری وێنەی ژمارە (5) بكە.
[وێنه‌: 0b7cc48ab5.jpg]
دوای ئەوە، ئەو تەعریفەی دەتەوێت دەست نیشانی بكە و كلیك بكە لەسەر ئایكۆنی داونلۆد وەك لە وێنەی سەرەوە ئاماژەی پێ كراوە، دوای كلیك كردن لەسەر download ئەم ڕووكارە دەكرێتەوە بۆمان داوامان لێ دەێن لە شوێنێكی ناو كۆمپیوتەركە سەیڤی بكەین وەك وێنەی ژمارە (6).
[وێنه‌: 0da65fb9fa.jpg]
بەم جۆرە دەتوانیت هەموو جۆرە تەعریفێكی ئامێرەكانی HP بە دەست بێنیت. بەهیوای سود لێوەرگرتن.

تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لە مەکۆ

 

بۆچونی تۆ