ئای ئۆ ئێس
24, ئازار 2015
كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له iOS 8.3ـدا ده‌كات

كۆمپانیای ئه‌پڵ له دوایین وه‌شانی تاقی كاری iOS 8.3 سیسته‌می كارپێكردنی ئای دیڤایسه‌كانی كه بۆ گه‌شه‌پێده‌ران و به‌كارهێنه‌رانی وهشاندوویهتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گرنگی له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا كردووه یه‌كێك له گۆڕانكارییه گرنگه‌كان كه كردوویه‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌نها یه‌ك جار پێویسته وشه‌ی تێپه‌ربوونی هه‌ژمار ئه‌پڵ لێبده‌یت و بۆ هه‌ر جارێك كه ئاره‌زوو بكه‌یت ئه‌پێك یان یارییه‌ك له فرۆشگای ئه‌پ ستۆر داگریت پێویست به دووباره ووشه‌ی تێپهربوونهوه ناكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ر به ئاسانترین شێوه و خێراترین كات ئه‌پ و یارییه‌كان داگرن، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

وه یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كانی تر كه كۆمپانیای ئه‌پڵ پێی هه‌ستاوه ئه‌ویش گۆڕینی ته‌خته كلیلی وشه‌كانه كه له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا ته‌خته كلیلی وشه‌كان تۆزێك ڕه‌نگی زیاتر كراوه و له جاران جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نووسین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.