ئینتەرنێت
25, ئازار 2015
بەوێنە: زەخیرەکردنى پەڕەى وێب بە فایلى PDF و HTML بۆ بینینى لە کاتێکى تر بەبێ ئینتەرنێت

سڵاو فێرخوازە تەکنەلۆژیا ویستەکانى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتى زەخیرەکردنى پەڕەى وێب بە فایلى PDF و HTML . زۆرێکمان دەمانەوێت بابەتى ماڵپەڕێک ببینین لە کاتێکى تر بەبێ بوونى هێڵى ئینتەرنێت بۆ ئەوەى بابەتەکە لەکات و ساتێکى تر بخوێنینەوە و سوودى لێ ببینین، بەڵام ئەو ڕێگەیەمان نەدۆزیوەتەوە یاخود ئەگەر دۆزیبێتیشمانەوە ئەوا پێویستى بەهەبوونى پڕۆگرامى تایبەت هەبووە، بەڵام لێرەداو لەگەڵ کەى ئاى تی ئێن فێرببە کە چۆن پەڕەى وێب زەخیرە دەکرێت بەبێ پێویستى هیچ پڕۆگرامێک و بەدوو ڕێگەى سەرکەوتوو.
- ڕێگەى یەکەم: چۆنیەتى زەخیرەکرن بە فایلى PDF
بڕۆ سەر ئەو پەڕەیەى کە دەتەوێت زەخیرەى بکەیت، دواتر لەسەر تەختەکلیلەکەت(کەیبۆرد) دوگمەى Ctr+P دابگرە و پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە، لەبەشى Destination گرتە لەسەر Change بکە(وەک لە وێنەى یەکەمدا ڕوونکراوەتەوە) دواتر گرتە لەسەر Save as PDF بکە (وەک لە وێنەى دووەمدا ڕوونکراوەتەوە)
وێنەى یەکەم
وێنەى دووەم
دواتر ئەگەر ویستت دەتوانیت بە ئارەزووى خۆت دەستکارى فایلى PDFـەکە بکەیت پێش زەخیرەکردن، بەڵام وا باشترە دەستکارى نەکەیت و گرتە لەسەر Save بکەیت بۆ زەخیرەکردنى فایلەکە (وەک لە وێنەى سێهەم ڕوونکراوەتەوە)
وێنەى سێهەم
دواتر پەنجەرەیکى ترمان بۆ دەبێتەوە بۆ دیاریکردنى شوێنى زەخیرەکرنەکە، دواى ئەوەى شوێنى مەبەستت دیاریکرد گرتە لەسەر Save بکە بۆ تەواو بوونى کردارەکە (وەک لە وێنەى چوارەمدا ڕوونکراوەتەوە)
وێنەى چوارەم
وەک دەبینن ئێستا فایلى PDFـەکە دروستبوو و دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت بیکەیتەوە و سوودى لێوەربگریت.

تێبینى: بۆ خوێندنەوەى فایلى PDF پێویستیت بە بەرنامەى Adobe Reder دەبێت، دەتوانیت لێرەوە دایبگریت.
————————————————-
- ڕێگەى دووەم: چۆنیەتى زەخیرەکرن بە فایلى HTML
بڕۆ سەر ئەو پەڕەیەى کە دەتەوێت زەخیرەى بکەیت، دواتر لەسەر تەختەکلیلەکەت(کەیبۆرد) دوگمەى Ctr+S دابگرە و پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە بۆ دیاریکردنى شوێنى زەخیرەکردن، دواى ئەوەى شوێنى مەبەستت دیاریکرد دەتوانیت گرتە لەسەر Save بکە بۆ تەواو بوونى کردارەکە (وەک لە وێنەکەدا ڕوونکراوەتەوە)

وەک دەبینن ئێستا فایلى HTMLـەکە دروستبووە و ئامادەیە بۆ کردنەوەى و سوود لێبینینى.

تێبینى: فایلى HTML خۆکارنە دواى کردنەوەى بە وێبگەرە بنەڕەتیەکەت دەبێتەوە بەبێ بوونى هێڵى ئینتەرنێت.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".