10
ئینتەرنێت 25, شوبات 2012 1 بۆچوون

گۆگل کرۆم بەرەو لوتکە دەڕوات خەریکە پێشی کیسەڵەکەی مایکرۆسۆفت داوەتەوە!

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت ئەم جارە دەمەوێت یەک لەو براوزەرە باشانەتان پێ بناسێنم ئەویش گۆۆگڵ کرۆمە. لەوانەیە ئەم براوزەرە زۆرمان بینیبێتمان یان ناومان بیستبێت بەڵام وەک بەکار هێنان کەمتر دەردەکەوێت لە ناو بەکار هێنەرانی کورد ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە سەرچاوەی ئایتیمان نیە بە زمانی کوردی رۆژانە ئەو بەرنامانەی دێنە بواری ئاتیەوە بە خەڵکی بناسێنن.

من خۆم ماوەیەکی زۆرە بەکاری دێنم ئه‌زموونێكی باشم لەگەڵی دا هەیە من ڕیکلام بۆ گۆگل ناکەم بەڵام بە ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆم بۆم دەرکەوتوە ، پاشان لەو تەمەنە کورتەی کە هەیەتی توانی ساڵی پار ببێتە دووەم براوزەر دوای ئەنتەرنێت ئێکس پلۆر دێت لەگەڵ ئەوەش هەموومان دەزانین چەند کێشەو کەلێن لە ئێکس پلۆرەدا هەیە ئەگەر ئەم ساڵ یان ساڵانی ئایندە سەرژمێری بکرێت دەبێتە سەر تۆپی هەموو براوزەرەکان ئەوانی تر بەرەو شکست دەبات ئەوەش یەکێکە لە تایبەتیەکانی دونیای ئایتی.

ئەم براوزەرە یەکێکە لەهەرە براوزەرەباشەکان بۆ کردنەوەی پەڕەکانی ئەنتەرنێت ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار لەوانە:

  • ئاسانی و سادەی لە بەکار هێنان دا
  • ڕادەی پاراستنی زۆر بەرزە بە پلەی یەکەم هاتوە لە ئاستی بەهێزی بەرگری کردنی لە هێرشی هاکەر و ڤایرۆسە و هەموو ئەجەر گوجەرەکانیان.
  • خێرای لە کردنەوەی پەڕيی ئینتەرنێت دا کە دەرکەوت لە خێرایشدا یەکەمی بەدست هێنا.
  • ڕێگە نەدان بە توڵباری خۆکار و زیان بەخش وە ڕێگە گرتن لە ڕیکلامی پەرەی زیان بەخش
  • گەورە کۆمپانیای خۆرسکی گۆۆگڵی لە پشتەوە یە هەمووشمان دەزانین گۆگڵ خەریکە شکست بە تەواوی ئەوانی دەوری خۆی بێنێت
  • یەکێکی تر لە تایبەت مەندیانەی ئەوەیە دەتوانیت هەموو ئەو سایتە دڵخوازەکانت هەڵ بگریت لەسەر پەڕەی براوزەرەکە خۆت فۆڵدەری تایبەتیان بۆ دروست بکەیت (bookmark. Favorite ) پاشان بە هۆی لۆگین کردنەوەی بە جی مەڵ (Gmail)بەشی (options) لەوێ دا ئیتر هه‌رگیز خەمی لەدەست دانی سایتەکانت نیە.

 ئەم براوزەرە ئەوەندە بە خێرای گەشەی کرد رۆژانە دەتوانیت تازەگەریەکانی ببینیت و سودیان لێ وەگریت بۆ نمونە لەم هەفتەدا بەشێکی تایبەتی کردوە وەک لەم وێنەیەدا دیارە دەتوانیت بەهۆی ئەمەوە زانیاری ئاڵو گۆڕ پێ بکەیت لە نێوان چەندین کۆمپوتەردا:

یەکێکی تر لەو کارە باشانەی دەیکات ئەو پاسۆرد و یوزەر نەیمانەت بۆ دەپارێزێت تا ئەو کاتەی خۆت دەتەوێت براوزەرەکە پاک بکەیتەوە واتە پێویست ناکات تۆ ڕۆژانە دووبارە پاسۆرد و یوزەرنەیم بنوسیتەوە دەبێت کاتێک ئەم براوزەرە بەکار دێنیت لەسەر کۆمپیەتەری کەسانی تر دەبێت وریای ئەوە بیت ئەو بەشی پاسۆرد هەڵ گرتنەکە چالاک نەکرا بێت. وە پشت گیری تەواوەتی بەرهەمەکانی گۆگڵ دەکات زۆر جار بەیەک ئەکاونت دەتوانیت کۆمەڵێک بابەت بکەیتەوە وەک( گۆگڵ پلەس، یوتوب،جی مەیڵ،کرۆم،تۆڵک……هتد) ئەمەش لینکی داگرتنەکەیەتی:

www.google.com/chrome

 ئەم براوزەرە دەتوانیت بە پۆرتەبڵی بیکەیتە ناو هەر میمۆریەک دەتەوێت لەگەڵ هەموو سایتە دڵخوازەکانت وە لێرەش دەتوانن بە پۆرتەبڵی دایگرن بەڵام دەبێت ئینستاڵەکەی هەر لە ناو هەمان میمۆریدا بێت وە نزیکەی ٣٠٠ مێگا بایت داگیر دەکات.

وە کۆمپانیەکی تر ئەم کۆرمەی پەرە پێ داوە کۆمەڵێک زۆر گۆڕان کاری تێکردوە بە ناوی (google chrome plus) گۆگڵ کرۆم پلەس من لە یەکەم هەفتەوە بەکاری دێنم زۆر ڵیی ڕازیم وە خۆڕاییە  نازانم ئەم پڵەسە تاچەند پەیوەندی بەکۆمپانیای گۆگڵەوە هەیە تا چەند بە ئاگاداری گۆۆگڵ دروست کراوە دەتوانن لەم بەستەوە ئەمەیان داگرن http://coolnovo.com

 

با بە هەمومان ئەم تەکنەلۆجیا بەرزانە بۆ کاری پێشکەوتن و خزمەت کردنی دین و گەل و وڵاتەکەمان بەکار بێنین نەک لەزەت وەرگرتن لە کات

هیوادارم سودی هەبێت بۆ هەموان بێ بەشمان نەکەن لە دوعای خێر

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ