بابەتی گرینگ
31, ئازار 2015
پێشانگای تەکنەلۆژیای زانیاری لە کوردستان دەکرێتەوە
پێشانگای تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ئەهلی بە هاوکاری لەگەڵ گروپی ئەدگار دەکرێتەوە و بانگهێشتی فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان کراوە بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایە و نمایشکردنی کارەکانیان.
بەڕێزان ئەم پێشانگایە سبەی کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە ١\٤\٢٠١٥ لە شاری سلێمانی لە بەرزاییەکانی سلێمانی لە دەباشان بەڕێوە دەچێت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. لە یەکەم ڕۆژ لە کاتژمێری ١ی دوانیوەڕۆ دەست پێدەکات و دووەم ڕۆژیش لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە.
بۆ زانیاری زیاتر شوێن ئەم ڕووداوەی سەر فەیسبووک بکەون لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە:
https://www.facebook.com/events/1572962606254926
سەبارەت بە میوانان بە گوێرەی زانیارییەکان هاتن بۆ هەمووانە و ئەوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بە ئامادەبوونی هەر کەسێک لە کاتی کردنەوەی پێشانگا.
لەدوای بەڕێوەچوونی پێشانگا هەر وردەکاری و هەواڵێکی گرنگ هەبێت بۆ ئێوەی خۆشەویستی دەگوازیینەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!