ئەندرۆید
31, ئازار 2015
شیاومى ٥ بەرهەمى بەبۆنەى پێنجەم ساڵیادى دامەزراندنیەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کە دەکاتە ڕۆژى سێشەممەن کۆمپانیاى “شیاومى” چینى بەبۆنەى پێنجەم ساڵیادى دامەزراندنیەوە ٥ بەرهەمى نوێى لە چین ڕاگەیاند.
- بەرهەمى یەکەم بریتیە لە وەشانى نوێى مۆبایلى ( Mi Note ) بەڕەنگى پەمەیی کە وەشانە کۆنەکەى ماوەیەک بەر لە ئێستا ڕاگەیاندرا.
“وەشانى ڕەنگ پەمەیی مۆبایلى Mi Note”
وەشانە نوێکەى مۆبایلەکە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات و ڕوونماکەى ٥،٧ ئینجە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات، بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ١٦ گێگابایتە و پاتریەکەشى ٥٠٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
نرخى مۆبایلى Mi Note وەشانى ڕەنگ پەمەیى بریتیە لە ٤٠٣ دۆلارى ئەمەریکى.
———————————-
- بەرهەمى دووەم بریتیە لە مۆبایلێکى هۆشمەندى نوێ بەناوى “Redmi 2A” مۆبایلەکە ڕوونمایێکى لەجۆرى IPS بەقەبارەى ٤،٧ ئینج و بەڕوونى 1280×720 پێکسڵ، ڕامى مۆبایلەکە ١ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە.
“مۆبایلى هۆشمەندى نوێی Redmi 2A”
مۆبایلەکە بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى ١،٥ گێگاهێرتزى کاردەکات و کانێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، وە بە پاتریێکى ٢،٢٠٠ میلى ئەمپێرى لە کاژێرێکدا کاردەکات.
مۆبایلى Redmi 2A پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات و نرخەکەى تەنها ٩٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
———————————-
- وەهەروەها کۆمپانیاى شیاومى تەلەفزیۆنێکى بەناوى “Mi TV 2” ڕاگەیاند، کە قەبارەکەى ٥٥ ئینجە و بەتەکنیکى LED کاردەکات و پشگیرى تەکنیکى 4K دەکات، ئەمە جگە لەوەى کە تەلەفزیۆنە نوێکە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات و بڵندگۆیەکى بێ تەلى لەگەڵە، تەلەفزیۆنەکە نرخى ٨٠٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
“تەلەفزیۆنى نوێى Mi TV2”
———————————-
- وە هەروەها شیاومى تەرازوویێکى نوێى ڕاگەیاند کە پشتگیرى “بلووتوز” دەکات و چاودێرى پێوەرى بارستایی لەش دەکات، وەهەروەها ناردنى زانیارییەکان بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان، کە ئەو تەرازووە نوێە کاردەکات لەگەڵ سیستەکانى iOS و Android و نرخى تەنها ١٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
“تەرازووى شیاومى”
———————————-
- پێنجەم بەرهەمیش بریتیە لە دابەشکەرى وزەى کارەبا بەناوى “Mi Power Strip” کە پێکهاتووە لە ٣ دەرکى دابەشکەرى کارەبا و ٣ دەرکى کێبڵى USB، تەرازوەکە تایبەتمەندى سەلامەتى لە بارى زیادى کارەباى تێدایە لەگەڵ دەلاقەیەکى ناوخۆیی بۆ پاراستنى منداڵان لە کارەبا. وە تەرازووەکە بەردەستە تەنها بەنرخى ٨ دۆلارى ئەمەریکى.
“دابەشکەرى وزەى کارەباى شیاومى بەناوى Mi Power Strip”
شیاومى ڕوونیکردەوە کە گشت بەرهەمەکان بەنرخى تایبەتى بەردەست دەبن لە ٨ـى مانگى ٤ لە وڵاتى چین، هاوکات کۆمپانیاکە ئاماژەى بە بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانى جیهان نەکردووە.
سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".