ئەندرۆید
2, نیسان 2015
وەشانی نوێی تەختەکلیلی کوردی – عەرەبی – ئینگلیزی بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە + داگرتن

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا و لە بابەتێکی تایبەتدا بەناوی یەکێک لە هەرە تەختەکلیلە کوردییە باشەکان بۆ ئەندرۆید دابگرە تەنها لە کەی ئای تی ئێن! یەکەم وەشانی ئەم تەختەکلیلەمان بۆ ئێوە بڵاوکردەوە، وا دیارە لەسەر داواکاری ڕێژەیەکی زۆری خەڵک شێوەکەی گۆردراوە و کراوەتە سەر شێوەی Qwerty و ژمارەیشی بۆ بەشی سەرەوەی ڕیزی پیتەکان زیادکردووە. لە نوێکارییەکانی ئەم وەشانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١- گۆڕینی شێوەی تەختەکلیل بۆ کوێرتی ( Qwerty ) لەسەر شێوازی تەختەکلیلی ویندۆز ٨.١
٢- زیادکردنی ژمارەکان بۆ تەختەکلیلی سەرەکی
٣- گۆڕینی لۆگۆی بەرنامەکە
٤- چاککردنی هەندێ کێشەی بچووک لە کۆدی پیتەکاندا
هەندێک وێنەی تەختەکلیلەکە:
لە ڕێگەی یەکێک لەم بەستەرانەی خوارەوە وەشانە نوێکەی تەختەکلیلەکە دابگرە:
لە میدیافایەر
یان لە زیپی شەیر
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.
قەبارەکەی زۆر گەورەیە
قەبارەکەی تەنیا ( 105 ) کیلۆبایتە بەڕێزم !!