10
بابەتی گرینگ 3, نیسان 2015

بەڤیدیۆ: پێڵاوى “سێڵفى” بەرهەمهێنرا

selfie-shoes-miz-mooz-9

کەى ئاى تی ئێن-ئاژانسە تەکنەلۆژیەکان

وەک دیارە لە ئێستادا گرتنى وێنەى سێڵفى(خۆوێنە) بە ئامێرە هۆشمەندەکان بۆتە مۆدێلێک لە جیهاندا، بۆیە کۆمپانیاکان ڕۆژ بە ڕۆژ داهێنان دەکەن لەم بوارەدا.

کۆمپانیاى “MizMooz”ـى تایبەت بە مۆرک(براند)ـى پێڵاو لە ئەمەریکا، لە هەوڵێکدا توانى جۆرە پێڵاوێکى سەرنج ڕاکێشى نوێ دابهێنێت کە تایبەتە بۆ گرتنى وێنەى سێڵفى(خۆوێنە) لەلایەن خانمانەوە. بەمەش بۆتە هەوێنى چارەسەرکردنى کێشەکانى وێنەى سێڵفى، کە دەبوایە پێشتر بەدەست یاخود گۆچانى سێڵفى ئەم وێنەیە بگرن، بەڵام بە ڕێگەیە دەستەکان ئازاد دەبن!

ئەم پێڵاوە دەرچەیەکى دانانى ئامێرى زیرەکى هەیە لە شێوەیەکى لاکێشەیی درێژ، کە بوار بە خانمان دەدات لە ڕێگەى درێژکردنى پێیەکانیانەوە وێنى سێڵفى(خۆوێنە) بگرن، هەروەک و دەست یاخود گۆچانى سێڵفى.

“چرێڵ ماتسن” بەڕێوبەرى نەخشاندن و دیزاینى کۆمپانیاى ناوبراو لەم بارەیەوە دەڵێت: (ڕاستە کە بەکارهێنانى گۆچانى سێڵفى باشترە لە دەست بۆ وێنەگرتن بەڵام گرفتى ئەوەى دروستکردووە کە دەبێت دەست بەکاربهێنیت و جێگەى زۆریش دەگرێت بۆ هەڵگرتن بۆیە پێڵاوى سێڵفى باشترە بۆ ئەنجامدانى ئەم کردارە).

جێگەى سەرنجە هەروەک لە ڤیدیۆى خوارەوەدا دیارە، کۆمپانیاکە ناوێکى ترى داناوە لە جێگەى سێڵفى ئەویش بریتیە لە شوفى(پێڵاوى) کە ئاماژەیە وێنەکە بە پێڵاو گیراوە و دەیەوێت لەم سۆنگەیەوە کڕیار بۆخۆى ڕابکێشێت.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Dw72zFX2rsk[/youtube]

 

بۆچونی تۆ