10
کۆمپیوتەر 27, شوبات 2012 1 بۆچوون

چیتر دژه‌ ڤایرۆسی قاچاغ و دزراو بەکار مەهێنە چونكه‌ Microsoft security essentialsمان هه‌یه‌!

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت، دەمەوێت یەکێکی تر لە بەرنامە گرنگەکانی بواری پاراستن و بەگری کردن تان بۆ دیاری بکەم ئەویش دژە ڤایرۆسی (Microsoft security essentials). گرنگی و تایبەتمەندی ئەم پرۆگرامە لەوەدایە خۆڕاییە بۆ ئەو کەسانەی کە ویندۆزی ئەسڵیان هەیە واتە ویندۆزی کۆپی بەکار ناهێنن.وەک تێببینیەک ئەوانەی کە ویندۆزی کۆپی بەکار دێنن هەندێکیان دەتوانن بەهۆی هەندێک بەرنامەی ترەوە چەند تازەکردنەوەیەک لە مایکرۆسۆفت دابگرن بەڵام ئەوەندە بەس نیە بۆ ئەوەی ویندۆزەکەت پارێزراو بێت لە هەموو جۆرە هێرشێکی دەرەکی .

بەشێکی زۆری ئەوانەی کە هێرشیان دەکرێته‌ سەر بەهۆی ڤایرۆسەوە بێت یان بە هۆی هاک کردنەوە بێت ئەوانەنن کە ویندۆزی قاچاغ بەکاردێنن چونکە ویندۆز بە بێ هەموو ئەپدەیتەکان هيچ بەهایەکی نیە لەبەر ئەوەی ویندۆز سەدەها کەلێنی و شوێنی تیایە بۆ دزەکردنی ڤایرۆس بە ئاسانی بە تایبەتی ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەنتەرنێت بەکاری بێنیت.بەڵام ئەگەر ویندۆزەکەت ئەسڵی بێت ئەوا زۆر پارێزراو دەبێت وە بێ بەش نابیت لە هەموو خزمەت گوزاریەکانی مایکرۆسۆفت.

یەکێک له‌ بەرنامە بەتواناکانی مایکرۆسۆفت ئەم ئەنتی ڤایرۆسەیە کە بە خۆڕای دەتوانیت دایبگریت ئەگەر ویندۆزەکەت ئەسڵی بێت وە ویندۆزی حەوت یان ڤێستا بێت (Windows7, Windows vista)، وە نازانم ئایا پشتگری ئیكس پی(XP) دەکات یان نا؟؟  تەماشام کرد پشتگری نەدەکرد لای من جا نازانم لای ئێوەش وایە یان نا. ئەم بەرنامەیە هەتا بڵێت دژە ڤایرۆسێکی سوکەڵەیە کۆمپیەتەرەکە خاو ناکاتەوە وە بەکار هێنانی زۆر ئاسانە وە خۆی خۆکار ئامادەدەبێت بۆ بەرگری کردن کاتێک کۆمپيوتەرەکەت خسته‌كار. بەو ئەزمونەی خۆم لە یەکەم وەشانەوە بەکاری دێنم وە پێش تریش کاسپەر سکای و ماکافی و ئاڤێست و ئەوانی ترم بەکار هێناوە لام وایە ئەمە لە هەمویان باشترە.

وەک کورد دەڵێت دۆم بێت و کڵاش بۆخۆی دروست بکات مایکرۆسۆفت بێت و دژە ڤایرۆس بۆ خۆی دروست بکات ، ئەم بەرهەمە هەرگیز داوای پارەی لەکەس نە کردوە وە خۆڕای خۆڕاییە . وەک تێبینیەک ئایکۆنی بەرنامەکە لای کات ژمێری کۆمپيوترەکە دەردەکەوێت ئەگەر ڕەنگی سەوز بوو واتە لە ئامادەباشی دایەو کێشەی نیە ئەگەر زەرد بوو واتە دەبێت ئەپدەیتی بکەیتەوە ئەگەر سور بوو ئەوە ڕاوی بۆ کردویت و ڤایرۆسی گرتوەو دەبێت سکانی کۆمپیەتەرەکەت بکەیت بە بەرنامەکە ….

ئەمەش لینکی داگرتنی بەرنامەکەیە ئەگەر دەزانیت ویندۆزەکەت ئەسڵی نیە تکایە دای مەگرە.بۆ ئەوەی بزانیت ویندۆزەکەت کۆپی نیە دەبێت ئەم نیشانەی ماکرۆسۆفتە کاتێک کلکی لای ڕاستی (computer  یانmy computer ) دەکەیت وە بەشی ((properties  هەڵ دەبژێریت نیشانەی ئەسڵی ویندۆزەکەت بۆ دەردەکەوێت وەک لەم وێنەی خوارەوەدا.

 

لینکی داگرتنی دژە ڤایرۆسەکە.

http://windows.microsoft.com/en-US/windows/products/security-essentials

هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی هەموان بێت لە دوعای خێر بێ بەشمان نەکەن

بۆچوونەکان
  • رزگار

    ده‌ستخۆش وه‌ڵا منیش له‌ یه‌كه‌م وه‌شانه‌وه‌ به‌كاریدێنم زۆر باشه‌” به‌ڵێ له‌ ویندۆزی ئیكس پی كارده‌كات به‌ڵام وه‌ك خۆت باستكردووه‌ ده‌بێ كۆپی نه‌بێ…….

بۆچونی تۆ