ئەندرۆید
6, نیسان 2015
ئەپێکی نوێ بۆ وێنەگرتنی شاشەکانتان بە شێوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە ئەندرۆید
لە وەشانی (ڤێرژن) ٤ی ئەندرۆیدەوە گووگڵ ئەو زیادکراوە پێویستیانەی داناوە کە بۆ وێنەگرتنی شاشە بەکاردیت بە ڤیدیۆ بەڵام ئەوە پێویستی بە (root) کردنی موبایلەکەت ھەبوو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بەڵام بە بۆنەی ئەو ئەپەوە ئیتر لە وەشانی (٥) بۆ سەرەوە دەتوانیت تۆماری ڤیدیۆیی شاشەکەت بکەیت بێ ئەوەی پێویست بە (root) کردن بکات.
ھەر کە بەرنامەکەت دابەزاند ئەوە لیستی ئاگادارییەکان بکەوە ئیتر لەوی دەتوانی کلیکی لەسەر بکەی و تۆماری شاشەکەت دەکات بەشێوەی گرتەی ڤیدیۆیی و ھەر لەوێش کە ئیشت پێنەما دەتوانی ڕایبگری.
لینکی ئەپەکە لە گوگڵ پلەییەوە :https://play.google.com/store/apps/details?id=com.icos.ilos.uploader
ناوی ئەپەکە :ilos screen recorder -Lollipop
قەبارەی ئەپەکە :١,٦ مێگابایت
داستان مەحمود
نوسەر و شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. زیاتر بابەت لەسەر سیستەمی کارگێری ویندۆز و ئەندرۆید بابەت دەنوسم و جار بەجاریش ڕوو لە سیستەم و بەشەکانی تری ئایتی دەکەم.