هەواڵ
29, شوبات 2012
ئاماده‌بن بۆ Apple:iPad3 بانگهێشت بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئاشكراكردنی iPadى نوێ له7ی ئازار له San Francisco.
كۆمپانیای Apple له رۆژی سێشهمه بانگێشتی خۆی بلاوكرده‌وه بۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له 7ی ئازار كه ئه‌پڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كیوپهرتینۆ تابلێتی iPad ی نه‌وه‌ی نوێی ئاشكرا ده‌كات. وه رووداوه‌كه له سانفرانسیسكۆ ده‌بێت نه‌ك له نیۆرك كه سێشه‌می رابردوو راگه‌یاندرابوو.iPad3ی Apple پێشبینی ده‌كرێت شاشه‌یه‌كی ڕێتینای چڕی به‌رزی هه‌بێت به ڕوونی بینینی 1،536*2،048 pixel و پرۆسێسه‌ری تازه‌ی ئه‌پڵ به‌ناوی Apple A6 Quad-Core Processor و ،پاتری گه‌وره‌تر و نێتۆركیLTE 4 له خۆ ده‌گرێت ، وه كامێرای 8 مێگاپێكسل و دیكۆری ڕووكه‌شه‌كه‌ی هه‌مان دیكۆری iPad2 ی هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كی زۆر كه‌م .
جیاكه‌ره‌وه نوێیه‌كان به‌ستراون به سه‌كۆی مۆبایلی Apple ی داهاتوو كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكرا بكرێت .. بۆ هه‌موو هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی iPad3 ی Apple له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه له ماڵپه‌ڕی تۆڕێ ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردیه‌وه دواین گۆڕانكارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه BGR