ئەندرۆید
8, نیسان 2015
ئێچ تى سی بەفەرمى پەردەى لەسەر مۆبایلى نوێى +HTC One M9 لادا

کەى ئاى تی ئێن – GSMarena,Aitnews
ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئێچ تى سی تایوانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کە لە پەکینى پایتەختى چین ئەنجامدرا، بەفەرمى مۆبایلى هۆشمەندى نوێى بەناوى HTC One M9 Plus ڕاگەیاند.
مۆبایلى هۆشمەندى +HTC One M9 ڕوونماکەى لە وەشانى پێشوو (HTC One M9) کە لە سەرەتاى مانگى پێشوو ڕاگەیەندرا گەورەترە و قەبارەى ٥،٢ ئینج و بەڕوونى QHD و 1440×2560 پێکسڵ لەسەرە، وە بە پرۆسێسەرێکى MediaTek MT6795Tـى ٨ ناوەکى و بەخێرایی ٢،٢گێگا هێرتز کاردەکات، ڕامى ئامێرەکە ٣ گێگا بایتە و یادگەى ناوخۆیى ئامێرەکە ٣٢ گێگابایتە.
کامێراى دواوەى ئامێرەکە 20 مێگاپێکسڵە و پشتگیرى کراوە بە کامێرای دووەمى دواوە بۆ باشترکردنى ڕوونى وێنەگرتنەکە، کامێراى پێشەوەیشى ٤ مێگاپێکسڵە و بەڕوونى “ئەڵترا پێکسڵ”
پاترى ئامێرەکە ٢٨٤٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک و پەیکەرى ئامێرەکە کانزییە و تواناى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجەى هەیە لە دوگمەى سەرەکى.
ئامێرەکە بە دوا وەشانى ئەندرۆید کە ئەندرۆید “لۆلیپۆپ”ـە کاردەکات بە ڕووکارى HTC Sense 7.
ئێچ تى سى یەکەمجار مۆبایلە نوێکەى لە چین و بە سێ ڕەنگ (خۆڵەمێشى و زیوى و زێڕى) دەخاتە بازاڕ، بەڵام کاتى خستنە بازاڕى ئامێرە نوێکەى لە بازاڕەکانى جیهاندا ئاشکرا نەکردووە. وە نرخى ئامێرەکەشى ڕانەگەیاندووە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".