جۆراوجۆر 1, ئازار 2012

سیستەمی كامێرای چاودێری

سیستەمێكە كە خزمەتێكی گەورەی بە مرۆڤایەتی گەیاندووە، تەكنەلۆژیای زانیاریەكان فەراهەمی كردووە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دابین كردنی ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی. سیستەمی كامێرای چاودێری بۆتە پێویستیەكی گرنگ لەژیانی ڕۆژانە، بەهۆی ئەوەی كە سروشتی كارەكانی ئەم سەردەمە، وای لێهاتووە كە بوونی بووەتە شتێكی ناچاری لەبەرئەوەی كاتەكانی كاركردن درێژبوونەتەوە و مانەوەی خەڵك لەسەر كارو لەدەرەوەی ماڵ زۆر بووە.

دووجۆر سیستەم لە چاودیری بەكار دەهێنرێت.
سیستەمی یەكەم:
ئەم سیستەمە پشت دەبەستێ بە تەلەفزیون و ئامێرێكی تۆماركردنی ڤیدیۆ، ئەمەش داتاكانی لەڕێگای هێمای شێوە (Analog) دەگوازێتەوە، لە گەڵ پێكهاتە و ناوەندە جیاوازەكانی تر.
سیستەمی دووەم:
ئەم جۆرەیان پشت دەبەستێ بە كۆمپیوتەرو تۆڕی ناو خۆیی،
ئەم سیستەمەش چاودێریی كردنی بە هۆی ئاماژەی ژمارەیی(Digital)یی یەوە زانیارەییەكان دەگوازێتەوە.
ئێستا ئەو سیستەمەی كە بەهۆی تەلەفزیۆنەوە پاڵپشتی دەكرێت دەستی بەكزی كردووە و بەكارهێنانی كەم بۆتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشكەوتنەیە كە سیستەمی چاودێریكردن لەڕێگای كۆمپیوتەر وتۆڕی ناوخۆیی بەخۆیەوە بینیوە و ئاسانی لەبەكارهێنانی.
پێكهاتەكانی سیستەمی چاودێری
سیستەمی چاودیری لەِێگای كۆمپیوتەر لەمانە پێكدێت:
سێ پێكهاتەی سەرەكی هەیە:
ئەوانیش بریتین لە كامیرای چاودێری و كێبلەكان و كۆمپیوتەر، كامێراكە بەتۆڕەكەوە دەبەسترێت هەروەها كۆمپیوتەركەش لەگەڵیان ئەویش بەڕێگای تەل(سلكی)ی كە پشت دەبەستێت بە دەرچەی (pnc)  كە لە زۆربەی كامێراكانی چاودێری هەیە، یان بێ تەل(لاسلكی) ئەگەر كامێراكە لەجۆری كامیرای بێ تەل بێ. ئەمەش بۆ ئارەزووی بەكارهێنەرەكە دەگەڕێتەوە كە كامەیان بەكاردێنێ.
كامێرای بەتەل و بێتەل(سلكی،لاسلكی)
هەریەكە لەو دوووجۆرە كامێرایە بۆ چاودێری بەكاردەهێنرێن. لەپێشوو دا ترسێك هەبوو لەبەكارهێنانی كامێرای بێ تەل ئەویش بەهۆی ئەوەی دووا دەكەوتن لەگواستنەوەی ڤیدیۆكان و دووچاری  پچڕانیش دەبوونەوە، سەرەڕای هێواشی تۆڕی بێ تەل لەگەڵ تۆڕی ئاسایی لە پێشوودا.
بەڵام هێستا خێرایی تۆڕی بێ تەل زۆر زیادی كردوووە چۆتەسەرەوە هەندێك جار زۆر لەخێرای تۆڕی بەتەل زیاترە ،بەم شێوەیە ترس لە بەكارهێنانی كامێرای بێتەل نەماوە.
پرسی پاراستن ئەو بەربەستانەی بڕیووە كە تایبەتن بە بابەتی سیخوریكردن بەسەر ڤیدیۆكانەوە ،ئەویش لەڕێگای تەكنیكی كۆدەوە كە ڕێگری دەكات لەهەر جۆرە سیخوری كردنێك لەلایەن هەركەسێك.
ناوخۆیی یاخود لەڕێگا ئینتەرنێتەوە ؟
چەند جۆر كامێرای ناوخۆیی هەن لە ڕووی گەیاندنەوە، هەیانە كاردەكات لەڕێگای تۆڕی ناوخۆیی، و هەشیانە لەڕێگای تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕی ناوخۆیی بەیەكەوە كاردەكەن.
ئەگەر بتەوێت كامێرای چاودێری بەكار بهێنی لە ڕێگای تۆڕی ناو خۆیی ئەوا دەتوانی پشت ببەستی بەكامێرای ئامادەكراو بۆ گەیاندن بە تۆڕەكە تەنها ، ئەگەر بتەوێ چاودێری كۆمپانیاكەت یان هەر شوێنێنێكی مەبەست بكەی لە دوورەوە لە كاتێكدا تۆ لەگەشتدایت، ئەوا پێویستەپشت ببەستی بە dvr بۆ پەیوەندی كردن و گەیاندن لەڕٍێگا ئینتەرنێتەوە.
لە بەكارهێنانێكی تری ئەم كامێرایە ئەوەیە ڕۆلێكی گرنگ دەگێڕێت بۆ بەژداربوونت لەگەڵ هاوڕێیانت و خۆشەویستانت لە بۆنەو ئاهەنگەكانی ماڵە وە بەڕێگای ئەم تەكنیكەوە لەو ساتانەی كەتۆ لە دەرەوەیت و دووری لەماڵەوە  دەتوانیت گشت ڕووداوەكان ببینی بەشێوەیەك كەواهەست دەكەیت لە نزیكیانی .
یەكێك لە تایبەتمەندیە گرنگەكانی ئەم كامێرایە ئەوەیە لە كاتی  ئاشكراكردنی هەر جووڵەیەكی نائاسایی نەخوازراو   لە ماڵەوە یا لە نووسینگە كەت، ئەوا لەڕێگای پۆستی ئەلیكترۆنی  یاخود لە ڕێگای مۆبایلەوە ئاگادارت دەكاتەوەو ئاگاداركەرەوەیەكت بۆ دەنێرێت.
چۆنیەتی پێدانی كارەبا:
سەرچاوەكانی پێدانی كارەبا بۆ كامێراكانی چاودێری جیاوازن:
هەندێكیان پشت دەبەستن بە پاتری ئاسایی و هەشیانە پشت دەبەستێت بە دەرچەی گەیاندن بەسەرچاوەی تەزووی كارەباوە.
بارەكانی كاركردن
لە زۆربەی كامیراكانی چاودێری چەند بارێكی كاركردن هەیە، هەیانە بەبەردەوام هەڵدەستێ بەتۆماركردنی ڤیدیۆ بەشێوەیەك كە لەتوانا داهەیە بگەڕێیتەوە سەر هەرچركە ساتێكی كات و نمایشی ڤیدیۆكەی بكەی كە تیایدا تۆمار كراوە.
دە توانرێت ئەم كامێرایە بە جۆرێك ڕێكبخرێت كە لە كاتێكی دیاری كراو هەڵبسێت بە تۆمار كردنی ڤیدیۆكان لەڕۆژدا، یان ڕێكخستنی بە شێوەیەك كە لەكاتی بوونی هەر جووڵەیەك هەڵبسێت بەتۆماركردنی ڤیدیۆ، ئەمەش كە پشت دەبەستێ بە تەكنیكی   ( Detection Motion) ئەمەش لەبری ئەوەی كە شوێنێكی فراوانی تۆماركردن بە فیرۆ بڕوات لەسەر هاردی تۆماركردنی ڤیدیۆكان، ئەم تەكنیكەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بزانیت چی ڕووی داوە لە جیاتی ئەوەی هەڵبسێت بە سەیركردن ونمایشكردنی چەندان كاتژمێر لە ڤیدیۆ تۆماركراوەكان، لەوانەیە هیچ شتێكیشی تێدا نەبێت.
بارەكانی ڕووناكی:
لە هەرە لایەنە گرنگەكانی لە كاتی  هەڵبژاردنی كامێرای چاودێری بریتیە لە بارەكانی ڕووناكی ناوخۆیی ئەویش بۆ تۆماركردن لە كاتی تاریكی و لە شەودا، لەو شوێنانەی كە ڕووناكیان زۆر كەمە. بۆ ئەم مەبەستەش جۆرە كامێرایەك بەكار دەهێنریت كە بتوانێت ڤیدیۆكان تۆمار بكات لە هەربارێكدا، ئەم كامێرایەش پێیدەوترێت Cameras Day and Night كە لەو شوێنانە دادەنریت كە ڕووناكیان نیە یاخود كەمە، وە بۆ شەوو ڕۆژ بەكاردێـت، ئەمەش پشت دەبەستێ بە تیشكی ژێر سوور بۆ تۆماركردن كە بە IR ناسراوە، هەروەها ئەم كامێرایانە ئۆتۆماتیكی شێوازی تۆماركردنی ڤیدیۆكانی دەگۆڕێت لە تۆماركردنی ڕەنگاو ڕەنگ بۆ تۆماركردنی ڕەش و سپی لە كاتی نەمانی ڕووناكی .
وە هەندێك تایبەت مەندی كە لە هەموو كامێراكاندا نیە تەنها هەندێكیان نەبێ، كەمایكرۆفۆنێكیان هەیە بۆ تۆماركرنی دەنگ لەگەڵ ڤیدیۆكەدا.ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ خودی كەسەكە ئایا دەیەوێت تەنها ڤیدیۆ تۆماربكات یاخود دەنگەكەشی لەگەڵ تۆمار بكات.

سەرچاوە: ئەرشیفی گۆڤاری بایت

بۆچونی تۆ