ئەندرۆید 8, نیسان 2015

سكایپ خەندە جوڵاوەكانی بۆ ئەپی تایبەتی خۆی لە ئەندرۆید زیادکرد

skype-android-5-3-728x410وەك هەموومان ئاشناین کە یەكێك لەجوانترین و خۆشترین بەكارهێنانەكانی مۆبایل و هەرسیستەمێك دەربرینی هەستمانە بەكورتین شێوە بۆ ئەو مەبەستەش ماوەیەكی زۆرە ئەم شێوازە پەیدا بووە كە لەسەر زۆر بەی سیستەم و بەرنامەكان بەكارە لەكاتی گفتووگۆدا کە بریتین لە Emoticons.

بەم بۆنەیەوە كۆمپانیای سكایپ لەهەولێکیدا بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی ئەندرۆیدیش بێبەش نەبن لەم خزمەتگوزارییە گرنگە کە پێشتر بوونیان هەبوو بەڵام جوڵاونەبوون ئەوا دەمووچاوە جوڵاوەكانی زیاكردووە بۆ ئەپەکەی لەسیستەمی کارگێری ئەندرۆیددا. تۆش ئەگەر بەكارهێنەریكی سكایپیت ئەوا لەم بەستەرەوە دایبەزێنە یان وەشانەكەی لە گووگڵ پلەی نوێ بكەوە
بۆچونی تۆ