10
بابەتی گرینگ 11, نیسان 2015

لێکھەڵوەشاندن و کردنەوەی Samsung Galaxy S6 Edge + ئایا چی نوێ هەیە؟

Galaxy S6 Edgeمەبەستمان لەو بەشەی ئایا چی نوێ هەیە؟ دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ڕەقەکاڵاکەی واتە هاردوەیر و ئایا چاکردنەوەی چۆنە و لە چ ئاستێکدایە؟ سایتی iFixit توانیویەتی یەکێک لەو مۆبایلە بەدەست بخات و تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر بکات و بزانیت چۆن چاک دەکرێتەوە لە کاتی تێکچوون و یان بۆ گۆڕینی پاترییەکەی. بەڵام ئەگەر بیر دەکەیەوە ئەو ئیشانە بۆ خۆت ئەنجام بدەی ئەوا ھەر باشترە هەر بیریشی لێ نەکەیتەوە چونکە وەک سایتەکە ئاماژەی پێداوە کردنەوە و چاکردنەوەی مۆبایلەکە زۆر گرانە و لەکاتی کردنەوەی بەدڵنیایەوە شتیک دەشکێت لە ناو موبایلەکە و ئەگەر بیریش لە گۆڕینی پاترییەکەی دەکەیتەوە ئەوە دیسان سایتەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ھەر مەحاڵە چونکە گەر بشگەیتە پارتیەکە ئەوا ناتوانیت لێی بکەیتەوە و دەریبهێنیت چونکە پاترییەکەی بە مادەییەکی زۆر بەھێز بە پشتەوەی شاشەکە لکێنراوە. کەواتە مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge بۆ چاککردنەوە زۆر زۆر کارێکی قورسە و دەکەوێتە نزیکی مەحاڵ بە ڕاپۆڕتی سایتی iFixit.

ئەوەش لینکی چۆنیەتی لێک هەڵوەشاندن و کردنەوەی مۆبایلەکەییە لە سایتی ناوبراو و هەنگا و بەهەنگاو: https://www.ifixit.com/Teardown/Samsung+Galaxy+S6+Edge+Teardown/39158

تێبینی: پشتیوان بەخوا لەمەودوا بەگوێرەی توانا بابەتی لەم جۆرەمان دەبێت و هەرجارە و باسی لێککردنەوە و هەڵوەشاندنی ئامێرێک دەکەین بۆ بەرچاو ڕوونی بەکارهێنەران.

بۆچونی تۆ