ئای ئۆ ئێس
11, نیسان 2015
ئه‌پی كاته‌كانی بانگ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می IOS و Android

ئه‌پی Athan Pro كه ئه‌پێكی ئایینیه و تایبه‌ته به كاته‌كانی بانگ و ڕۆژمێر و كاته‌كانی بۆنه ئایینیه‌كان ڕۆژه پشووه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر ئێستا و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید بۆته خۆڕایی بۆیه په‌له بكه‌ن ببنه خاوه‌نی بۆ ئامێره‌كانتان.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌پی Athan Pro:
١. كاته‌كانی نوێژ و به گوێره‌ی شوێنی جوگرافی نیشته‌جێ بوون.
٢. كاته‌كانی بانگ به ده‌نگی باشترین بانگده‌رانی جیهان.
٣. بوونی قیبله نما به گوێره‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوون.
٤. به‌رده‌ست كردنی هه‌ر یه‌ك له ئه‌په‌كانی (حصن آلمسلم و القرآ‌ن الكريم) به شێوه‌ی خۆڕایی.
٥. ڕۆژمێر له‌گه‌ڵ مێژووی له دایك بوون و بۆنه ئایینیه‌كان.
٦. خستنه‌ڕووی (٩٩) ناوه‌كانی خودا به ووشه و ده‌نگ.
٧. ئاسانی گۆڕینی وێنه و ڕووكاره‌كانی ناو ئه‌په‌كه.
-: كرته بكه بۆ داگرتن بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس :-
-: كرته بكه بۆ داگرتن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید :-
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.