ئای ئۆ ئێس
12, نیسان 2015
کام مۆبایلی زیرەک؟
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌یه پۆست بكه‌ین و بڵێین كامیان بێ گومان دیسان شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه هه‌ر كه‌سه و به بیركردنه‌وه‌ی خۆی و ئه‌و ئامێره‌ی هۆشمه‌نده‌ی خاوه‌نیه‌تی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
یان به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌م ئامێره هۆشمهندانهت له پێش هه‌ر یه‌كێك له ئێمه دانێن و سه‌ربه‌ستمان بكه‌ن له هه‌ڵبژاردن كامیان هه‌ڵده‌بژێرین..؟
بێگومان پێش هه‌موو شت سه‌یری كامێڕاكه‌ی ده‌كه‌ین كامه مێگاپیكسڵی له هه‌ر هه‌مووی زۆرتر بێت ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێرین، به بۆچوونی من ئه‌م بڕیار دانه هه‌ڵه‌ترین بڕیاره كه بیده‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئامێره‌كان.
بیرمان نه‌چێت كامێرا به‌شێكی گرنگه له هه‌ر یه‌كێك له‌م ئامێرانه، به‌ڵام له هه‌ر هه‌مووی گرنگ تر سیسته‌می بهكارهێنانهكهیه، من وه‌ك خۆم هه‌رگیز سه‌یری ئه‌وه ناكه‌م كه كامێراكه‌ی چه‌نده و ڕامه‌كه‌ی چه‌نده چونكه چ ئایفۆن چ سامسۆنگ چ ئێل جی و ئه‌وانی تر جیاوازی زۆر هه‌یه له ڕووی به‌كارهێنانی سیسته‌م و هاردوێرهكانیان.
من وه‌ك خۆم سیسته‌م به‌كار ده‌هێنم، به‌كارهێنه‌رێكی iOSـم بێ گومان گه‌ر iOS له‌سه‌ر سۆنی Z3 یان Nexus 6 با دوور نه‌بوو یه‌كێك له‌و دوو ئامێره‌م به‌كارهێنا با، یان كه‌سێكی تر به‌كارهێنه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆیده دوور نه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر ئایفۆن كاری كردبا ئایفۆنی به‌كارهێنابا.
له بیریشمان نه‌چێت ته‌كنیكی وێنه گرتن به كامێرا و مێگاپیكسڵ نیه به‌ڵكو وێنه گرتن بیرۆكه‌یه، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی كامێرایه‌كی ته‌واو پڕۆفیشناڵی پێ بێت ئه‌وه فۆتۆگرافه‌ر بێت و وێنه‌ی جوان بگرێت له‌وانه‌یه كه‌سێك به ئایفۆن یان هه‌ر ئامێرێكی تری ئه‌ندرۆید وێنه‌كانی له هی ئه‌و جوانتر بێت، بێ گومان ئه‌و قسانه‌ش بۆیه ده‌كه‌م چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر كامێرا بڕیار له‌سه‌ر كڕینی ئامێڕهكان ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر به باشی بێت ماركه‌ی سۆنی زنجیره‌ی Z باشتره هه‌م له ڕووی كوالیتی هه‌م له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی له سامسۆنگ به‌ڵام بازاری سامسۆنگ زۆر خۆشتره ئه‌مه‌ش وه‌ك چاولێكهریهك دێته پێش چاوم چونكه له نرخیش شتێكی وا جیاوازیان نیه.
( تكایه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رنجێكت هه‌بوو خۆت دوور بگره له به‌كارهێنانی ووشه‌ی زبر و ناخۆش، با ڕه‌خنه‌كانمان بۆ پێشكه‌وتن و زانیاری گۆڕینه‌وه بێت، نه‌ك شه‌ڕ كردن له‌سه‌ر ئایفۆن و سامسۆنگ و ئامێره‌كانی تر)
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.