ئەپڵ
14, نیسان 2015
ئەپڵ بەرواری کۆنگرەی ساڵانەی WWDC15 دیاری کرد.
لە ڕاگەیاندراوێکیاندا کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ بە فەرمی ڕاگەیاند کە بیست و شەشەمین کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەناوی WWDC15 لە ٨ بۆ ١٢ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لە سانفرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا گرێدەدات. وەکو ساڵانی ڕابردوو ئەپڵ لە کۆنگرەی ئەمساڵی ناسراو بە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی جیهانی (WWDC) کۆمەڵێک شتی نوێ بڵاودەکاتەوە بەبێ گومانی بە ئامادەبوونی دەیان گەشەپێدەر لە وڵاتە جیاجیاکانی دونیا و لەگەڵ بوونی چەندان چالاکی لەلایەن ئەندازیارانی ئەپڵەوە بۆ گەشەپێدەران و هاوکاریکردنیان لە هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکس.
ئێمەش وەکو دەستەی کەی ئای تی ئێن بە گوێرەی توانای خۆمان ڕووماڵی وردەکارییەکانی ئەم کۆنگرەیەتان بۆ دەکەین لە کاتی خۆیدا و چاوەڕوان بن لە مانگی ٦ لەگەڵتان دەبین!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!