کۆمپیوتەر
3, ئازار 2012
پڕۆژه‌ی قورئانی ئایات ئێستا زمانی كوردیش له خۆی ده‌گرێت!
دیاره ڕۆژبه‌ڕۆژ خزمه‌تی زیاتر به ئیسلام و قورئان ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و خزمه‌تانه‌ش پڕۆژه‌ی قورئانی ئایاتی تایبه‌ت به وه‌رگێردراوی قورئان به چه‌ندین زمان، له ناو ئه‌و زمانانه‌ش زمانی كوردی یه‌كێكیانه. شایه‌نی باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی سعودیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و پڕۆگرامۆكهیان بۆ هه‌رسێ سیسته‌می ویندۆز و لینوكس و ماك دروستكردووه و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌م پڕۆژه‌یه و سود له ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ربگرن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕاسته‌وخۆ به بێ داونلۆد كردن ده‌توانی له رێگه‌ی یه‌كێك له وێبگه‌ره‌كان سود مه‌ندبی لێی.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن زانكۆی مهلك سعودوه پشتگیری لێده‌كرێت و ورگێدراوی زیاتر له 20 زمانی تێدایه و له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ده‌نگ له‌لایه‌ن قورئان خوێنه به‌ناوبانگه‌كانه‌وه.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و داگرتنی به‌رنامه‌كه له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه به‌رنامه‌كه به‌ده‌ست بهێنه:
به‌رنامه‌ی ئایات به‌ته‌نها
http://cdn.ksu.edu.sa/quran/ayat/download/programs/Ayat-v1.0.7_standard.exe
به‌رنامه‌ی ئایات و ده‌نگی قورئان خوێن سعد الغامدی
http://cdn.ksu.edu.sa/quran/ayat/download/programs/Ayat-v1.0.7_ghamidi.exe
له‌م لینكه‌وه ده‌توانی ده‌نگی تریش ده‌ست بخه‌یت ئه‌گه‌رنا ده‌بێت بۆ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ست بیت به ئینته‌رنێته‌وه
http://quran.ksu.edu.sa/ayat/?l=en
به‌هیوای سودوه‌رگرتن
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!