ئای ئۆ ئێس
16, نیسان 2015
سه‌یر كردنی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه وه‌رزشیه‌كان له هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له ئه‌په هه‌ره گرنگه‌كان كه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android گه‌شه‌ی پێدراوه كه له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په ده‌توانی سه‌یری ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی (بین سپۆڕت، ئیرۆ سپۆڕت، ئه‌بو زه‌بی سپۆڕت، كه‌ناڵ + ، ESPN HD ، فۆكس سپۆڕت ، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌ناڵی تری سپۆڕت و كه‌ناڵه‌كانی تر).
ئه‌م ئه‌په خۆی خۆڕاییه و ده‌توانن به شێوه‌ی خۆڕایش سوودی لێ وه‌رگرن زۆر كه‌س گله‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌په‌كه به كه‌ڵك نایه‌ت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌كاریان هێناوه له‌سه‌ر هێلی ئه‌نته‌رنێتی خاو به‌كاریان هێناوه گه‌ر هێلی ئه‌نته‌رنێته‌كه‌ت خێرا بێت ده‌توانی ١٠٠% سوودی لێ وه‌ربگریت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانی سه‌رجه‌م گرته‌كان تۆمار بكه‌یت به‌ڵام گه‌ر بته‌وێت سوود له ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رگریت ئه‌بێت ئه‌په‌كه (Upgrade) بكه‌ی بۆ (Pro) كه نرخه‌كه‌ی ٤.٩٩$ـه.
: – كرته بكه بۆ داگرتن بۆ سیسته‌می iOS -:
بۆ سیسته‌می Android له گوگڵ پله‌ی نه‌بوو بۆیه له شوێنی تر ئاماده‌مان كردووه بۆ داگرتن
:- كرته بكه بۆ داگرتن بۆ سیسته‌می Android -:
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.