ئەپڵ 16, نیسان 2015

کرداری لێک ھەڵوەشاندنی MacBook وەشانی ٢٠١٥ + چی نوێ هەیە؟

MacBook Pr15

سایتی iFixit توانیویەتی دانەیەک لە MacBookی نوێ بەردەست بخات و لەوە بکۆڵێتەوە ئایا دەکرێت بۆ خۆت چاکی بکەیتەوە و دەستکاری بکەیت؟ بەڵام بەداخەوە وەک ئەوان دەڵێن ئەپڵ ئەو ھەڵبژاردنەی نەھێشتۆتەوە لەناو MacBook کە نوێکەی بەهۆی دیزاینی شێوەکەی و توندی و جۆرایەتی بەرزی و پاتریەکەی بەشێوەیەکی توند بەستراوەتەوە بە لاشەکەیەوە و پڕۆسێسەر و ڕام و ھاردەکەی ھەمووی نوساوە بە مەزەربۆرد (بۆردی دایک)کە لە قەبارەدا بچوکە، کەواتە نەخێر ناتوانیت بۆ خۆت چاکی بکەیتەوە.

 
ئەوەش ڕاپۆرتی سایتەکە و چۆنیەتی لێک ھەڵوەشاندنی:https://www.ifixit.com/Teardown/Retina+Macbook+2015+Teardown/39841
بۆچوونەکان
  • Rawaz

    ماک بووک تاکە لاپتۆپە کە لە دیزاینکردنیا کۆمپانیای ئەپڵ هەستاوە بە نەهێشتنی پانکە (فان)، کە ئەمەش خۆی بۆ خۆی یەکێکە لە شۆڕشەکانى نەمانى فێنک کەرەوە لە لاپتۆپەکانى داهاتوودا، بەو هۆیەوە بۆردی دایک (مەزەبۆرد) زۆر بچوک بووەتەوە بۆ قەبارەیەک کە بە قەد مۆبایلێک ئەبێت لەبەر ئەمە ئاسان نییە ئەپگرەیدی رەقەکاڵاکانى. ماباقی شوێنى بەتاڵ پڕکراوەتەوە بە باترى، دەستان خۆش بێت

    • dastan mahmod

      واییە براکەم بەس لە ئێستادا ئەپڵ تەنیا شەریکە نیە کە ئەو کارە بکات و بێفێنک کەرەوە شتەکانی بخاتە بازار, بەڵک و شەریکەی ئینتێلیش ھەمان شتی ئامادە کردوە و پڕۆسێرەکانی بی فانن لە ئیستادا تا کۆر ئای٥ وە لیرە ئەوەی مەبەستمانە مەبەستمان لە چاک کردنەوەیەتی 🙂 کە ئاسا نییە لەبەر ئەو ھەموو داھینان و کارە ناوازەی ئەپڵ ئەو کارە بکەی :).
      دەستت خۆش بۆچونەکەت زۆر جوان و تەواوە دیسان دەستت خۆش.

بۆچونی تۆ