ئەپ و نەرمەکاڵا
19, نیسان 2015
سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده و خێراكردنی كۆمپیوته‌ر له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی CCleaner
ڕێژەیەکی بەرچاو لەبەرنامەی تایبەت بە سڕینەوە و خێراکردنی کۆمپیوتەر لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بونیان هەیە بەڵام باشترین و پڕ داگیراوترینیان بەرنامەی بەناوبانگ CCleanerـە کە هەڵدەستێت بە سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده و خێراكردنی كۆمپیوته‌ر. هەر لەبەر ئەوە دەمەوێت ئەو بابەتەم تایبەت بەکەم بەر بەرنامەی ناوبراو کە تا ئێستا زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه بۆ چه‌ندین كاری به‌سوود به‌كاردێت له‌وانه: سڕینه‌وه‌ی فایل و پەڕگەی زیاده، سڕینه‌وه‌ی داتای زیاده‌ی به‌رنامه‌كان، سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده‌ی وێبگەڕەکان (بڕاوزهرهكان)، سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان، و هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری تر. ده‌توانن له ماڵپەڕی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه دایبگرن: https://www.piriform.com/ccleaner.، شایه‌نی باسه تا ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه زیاتر له 1 بلیۆن جار داگیراوە و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین به‌رنامه‌ی پێدراوه بۆ خێراكردن و خاوێن كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر.
بیرمان نەچێت بەرکاهێنانی بەرنامەکە پێویستی بە هیچ شارەزاییەکی ئەوتۆ نییە و بەڵکو گشت فرمانەکان لەسەر ڕووکار‌ی بەرنامەکەن و هەریەکەیان بەگوێرەی پێویست دەتوانیت بەرکابهێنیت.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.