ئەندرۆید
20, نیسان 2015
کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلی Xperia Z4 لادا
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فەرمی و لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا کۆمپانیای سۆنی پەردەی لەسەر ئامێری مۆبایلی زیرەک لە زنجیرەی ئێسکپێریا بەناوی ئێکسپێریا زی ٤ لادا. مۆبایلەکە شاشەیەکی قەبارە ٥.٢ ئینجی بە ڕوونی پڕ چڕی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵ لەسەرە. پڕۆسێسەرەکەی ٦٤ بتە و لە جۆری Snapdragon 810ـەیە. ڕامی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە و جێگای کاردی ئێس دی هەیە کە تا ١٢٨ گێگابایت پشتگیری دەکات.
دەربارەی کامێرای پشتەوەی وا دیارە ٢٠.٧ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥.١ مێگاپێکسڵە بە هەبوونی تایبەتمەندی Optical Image Stabilization. پاتری ئەم مۆبایلە توانستەکەی ٢٩٣٠ میلی ئەمپێرە و سیستەمی کارگێریەکەی ئەندرۆید وەشانى ٥ کە ناسراوە بە لۆلیپۆپ (مەساسە) لەسەرە.
شایەنی باسە مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و سپی و چۆکلاتی و سەوزیەکی ئاوی بەردەست دەبێت و ئەو مۆبایلە وەکو مۆبایلەکانی تر دژە ئاوە و بۆ قوڵی ١.٣ مەتر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەژێر ئاو خۆی دەگرێت. ئەستوری ئەم مۆبایلە ٦.٩ملم و کێشەکەی تەنها ١٤٤ گرامە.
دەربارەی بەردەست بوونی لە بازاڕ، سۆنی تەنها ئەوەندەی ڕاگەیاندووە کە لە هاوینی ئەمساڵ لە یابان بڵاودەبێتەوە و سەبارەت بە شوێنەکانی تر و نرخی مۆبایلەکە هیچی نەدرکاندووە.
هەندێک لە وێنەی ئێسکپێریا زی ٤
سەرچاوە Android Authority + Unlimited-tech
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!