ئای ئۆ ئێس 23, نیسان 2015

ئایا کاتژمێرەکەی ئەپڵ بەبێ ئایفۆن هیچی پێدەکرێت؟

Applewatchیەکێک لە عەیبی زۆربەی کاتژمێرە زیرەکەکان ئەوەیە کەلەکاتی نەبەستنەوەیان بە مۆبایل کارێکی ئەوتۆیان پێناکرێت یەکێک لەم کاتژمێرانەش کاتژمێرەکەی ئەپڵە، تا ئێستا وادەزانرا کە ئەم کاتژمێرە %١٠٠ وابەستەیە بە ئایفۆنەوە و بەبێ ئایفۆن هیچی پێ ناکرێت بەڵام دوای بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرە لەلایان شارەزایانەوە دەرکەوت کە هەندێک کار دەتوانێت ئەنجام بدات لەکاتی نەبستنەوەی بە ئایفۆن کە بریتین لەم کارانەی خوارەوە :
١- دەتوانیت خزمەتگوزاری Apple Pay بەکار بهێنیت.
٢- لەتوانایدا هەیە ٢ گێگا لەناو خۆی دەنگ دابکات.
٣- بەرنامە وەرزشیەکان : هەنگاو پێو، …
٤- سەیرکردنی ئەو وێنانەی کەلەناویەتی ..
٥- ئەو شتانەی پێشتر داونلۆدکراون وەک ئیمێڵ و…
٦- ئیتر ئەگەرچیش زیرەکە بەڵام هەر کاتژمێرە بۆیە دەتوانیت بزانی کاتژمێر چەندە بەبێ ئایفۆنیش.

سود وەرگیراوە لە : ئایفۆن ئیسلام

بۆچونی تۆ