ئای ئۆ ئێس 25, نیسان 2015

دەبێت کاتژمێرەکەی ئەپڵ بەسوودبێت بۆم؟

buyapple watch

کات دەڕوات و زۆری نەماوە کاتژمێرەکەی ئەپڵ بکەوێتە بازاڕەکانەوە، کەسانێک هەن لە ئێستاوە بڕیاری کڕینیان داوە بەشێکی تر تەواو خۆی بەدوور گرتووە لەکڕین، تائێستاش کۆمەڵە کەسانێک دوو دڵن بۆیە هەڵسام بەکۆکردنەوە و پوخت کردنەوەی ئەم بابەتە بۆئەوەی یارمەتی دەری دوودڵەکان بێت بەڕچاو ڕونیش بێت بۆ کڕیارەکان. لەسەرەتادا چەند تێبینیەک:

١- بڕیاردان بەکڕین یان نەکڕین لەلایان بەڕێزتانەوە دەدرێت و لێرەدا لەلایان ئێمەوە چەند ئاسانکاریەکتان بۆ دەکرێت بەڵام لەکۆتایدا پارەکە لەگیرفانی بەڕێزتانەوە دەردەچێت و ئێمە لەکڕین یان نەکڕینی هیچ سودێک نابینین.

٢- لەم بابەتەدا باسی باشی و خراپی ئەم کاتژمێرە ناکەین یان فڵان کاتژمێر باشترە لە هی ئەپڵ بەڵکو باسی ئەوە دەکرێت بۆ کێ گونجاوە و بۆ کێ نەگونجاو .

– کاتژمێرەکەی ئەپڵ بۆتۆ گونجاوە:

١- ئەگەر بەڕێزتان کەسێکن کە بەهۆی سروشتی کارکردنتان ناتوانن سەیری ئایفۆنەکەتان بکەن بەبەردەوامی و حەزیش دەکەن ئاگاداری ورد و درشتی تازەگەری و ئاگادارکردنەوەکان بن ئەو کاتە کاتژمێرە زیرەکەکە بەکەڵتان دێت، ئایفۆنەکەت با لەگیرفانت بێت یان لەسەر مێزی کارکردن بێت و ئێوەش دەتوانن لەگشت ژورەکانی تری کار بگەڕێن و هەرشتێکی تازە هەبێت لەکاتژمێرەکەتان بیبینن ( ئەگەر ئەو شوێنە وایفای هەبێت).

٢- ئەگەر تۆ یەکێکی لەوانەی کە گرنگی بەوەرزش و لیاقە و تەندروستی دەدەن جارێکی تر کاتژمێرە زیرەکەکە پاڵپشت و ڕێخۆشکارە.

٣- ئەگەر ئایفۆن وەکو ئامێرێکی زیرەک بەکاردەهێنیت ئەوە کاتژمێرە زیرەکەکە یارمەتی دەرتە.

زۆرێک لە ئێمە تەنها سودێکی کەم لە ئایفۆن وەردەگرێت کە بەمۆبایلێکی سادەش ئەم کارانە دەتوانرێت بکرێن، بۆیە ئامێری زیرەک واتای بەردەوام پەیوەست بوون بە ئینتەرنێت و چاودێری کردنی ئیمەیڵەکان و .. دەگەیەنێت ئەگەر بەم جۆرە ئایفۆنەکەت بەکاردەهێنیت کاتژمێرەکە ئاسانکاری زۆرت بۆ دەکات.

– کاتژمێرەکەی ئەپڵ سودێکی ئەوتۆی بۆت نابێت ئەگەر :

١- ئەگەر بەردەوام ئایفۆنەکەت لەناو دەست بێت و لەهەموو کار و بارێکدا بەرامبەرت بێت، چونکە ئەو کات چی نوێ هەبێت دەتوانی ڕاستەوخۆ لەئایفۆنەکەتەوە سەیری بکەیت.

٢- ئەگەر کەسێکیت حەز بەوەرش ناکەیت و هیچ هۆکارێکیش نیە پاڵنەربێت چاودێری باری تەندروستیت بکەیت، جارێکی تر بێ پێویستیت لێی.

٣- خاوەنی وەشانێکی کۆنتری لە ئایفۆن ٥ ئەوە ئەو کات ئەم کاتژمێرە تەواو بێسوودە چونکە نابەسترێتەوە لەگەڵ (ئایفۆن ٤ و ٣ بەجۆرەکانیانەوە) .

 

تۆش لەکۆمێنت بەسەرنجەکانت بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکە …

 

سوود وەرگیراوە لە : ئایفۆن ئیسلام

بۆچونی تۆ