ئەندرۆید
27, نیسان 2015
گووگڵ تابلێتی نێکسەس ٧ لە بازاڕگە ئەلیکترۆنیەکەی دەکێشێتەوە
ئامێری تابلێتی نێکسەس ٧ یەکێک بوو لە سەرکەوتنە گەورەکانی بواری تابلێت بۆ گووگڵ و بە ئامێرێکی سەرکەوتوو ناوزەندکرا، بەڵام وا دیارە سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوە دووپات دەکەنەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای گووگڵ ئامێری نێکسەس ٧ی لە بازاڕگە ئەلیکترۆنیەکەی کێشاوەتەوە و لەناو ئەو سەرچاوانەش پێگەی Talk Androidـە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێدەچێت چیتر گووگڵ ئەو ئامێرە نەگێڕێتەوە بۆ بازاڕگە ئەلیکترۆنیەکەی و ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار ئامێرێکی تری بەناوی نێکسەس ٩ نمایشکرد و خستەبازاڕەوە و وای کرد خواست لەسەر نێکسەس ٧ نەمێنێت. بەڵام بۆ ئەوانەی هیشتاش خوازیارن لە کڕینی نێکسەس ٧ ئەوا لە بازاڕگەکانی تری وەکو ئەمازۆن دەتوانن دەستی بخەن.
جێگای بایەخە کە ئامێری نێکسەس ٩ شاشەیەکی ٨.٩ ئینجی بەڕوونی کواد ئێچ دی لەسەرە و بە گۆرێلا گلاس ٣ ڕووپۆشکراوە و پرۆسێسەری جۆری NVIDIA Tegra K1 بە خێرای ٢.٣ لەسەرە و ڕامەکەی ٢ گێگابایتە. بە دوو بیرگەی ناوەکی جیاواز بەردەستە کە ١٦ گێگا و ٣٢ گێگایە.
سەرچاوە بوابة التقنیة
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!