بابەتی گرینگ
27, نیسان 2015
ئوبونتوو 15.04 ڕاگەیاندرا!
لەدوای ٦ مانگی بەردەوام لە سەرقاڵی و دەرکردنی وەشانێکی ئەزموونی و چارەسەرکردنی چەندین کێشەی لاوەکی، بۆ دواجار وەشانی جێگیر لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕاگەیاندرا بە کۆمەڵێک چاکسازی. ئەمەش مانای وایە کە ئەم وەشانە کە بە Vivid Vervet ناسراوە ڕکابەری وەشانە پڕ نوێکاری و گۆڕانکارییەکان ناکات چونکە تەنها چاکسازی تێدا ئەنجامدراوە و درێژکراوەی وەشانەکانی ڕابردووە.
وا دیارە لەم وەشانەدا زیاتر جەخت لەسەر چاکسازیەکان کراوە بۆ ئەوەی وەشانێکی خاوێن و پاک پێکبێنن بەشێوەیەک کە هەرگیز شتی واها نەکرابێت! جێگای ئاماژەیە ئەپە بنچینەییەکانی ئوبونتوو دوایین وەشانیان لە ئوبونتوو ١٥.٠٥ بەکارهاتووە کە ئەمانەی خوارەوەن:
- LibreOffice 4.4
- Firefox 37
- Thunderbird 31.6
- Shotwell 0.20.2
- Nautilus 3.14.2
- Evince 3.14.2
- Rhythmbox 3.1
- Totem 3.14.1
- GNOME Terminal 3.14
کانۆنیکاڵ ئەو وەشانەشی خستە ناو دابەشکردنەکەی خۆی کە ئوبونتووە و ئێوەش دەتوانن لەسەر کۆمپیوتەرەکانتان لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئوبونتوو 15ز04 ڤڤد ڤێرڤێت بۆ خۆتان دابگرن و لەسەر کۆمپیوتەرەکانتان دایبمەزرێنن:
داگرتنی Ubuntu 15.04 Vivid Vervet
سود وەرگیرا لە کۆمەڵێک سەرچاوەی تایبەت بە ئوبونتوو
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!