سیستەمی وەگەرخەر
9, تشرینی یەکەم 2011
سه‌ره‌تایه‌ك له لینوكس (Linux)
ئێمه‌ش
وه‌ك و هه‌موو میلله‌ته‌كانی تری دونیا حه‌زمان له پێشكه‌وتن و فێربوون و قوڵبوونه وه له هه‌موو جۆره‌كانی زانست هه‌یه به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه یه‌كێك بین له‌و میلله‌تانه‌ی كه نه‌توانین وه‌ك و پێویست وه‌ك و یمللهتهكانی تر دوای ئه‌و حه‌ز و خولیایهمان بكه‌وین ، بۆیه جیهانی كۆمپیوته‌ریش یه‌كێكه له‌و دونیایانه‌ی كه چه‌نده‌ها لق و چڵی تری لێده‌بێته‌وه ، زۆر به‌مان ته‌نها له به‌شێكی دیاری كراویدا تا راده‌یه‌ك شاره‌زایمان هه‌یه ،
له‌وانه‌یه زۆربه‌مان تا راده‌یه‌ك له سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپیوته‌ری (Windows) شاره‌زابین ، به‌ڵام یائا ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه رێگای خۆمانی لێوه بدۆزینه‌وه ، بێگومان نه‌خێر ئه‌گه‌ر تۆزێ مێشكمان بكه‌ینه‌وه و بڕوانین ده‌بینین هه‌موو كات باشتر له‌و شتانه‌ی ئێمه به‌كاری ده‌هێنین هه‌یه ، بۆیه به باشم زانی ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا هه‌بێت و بتوانین سیسته‌مێكی كارپێكردنی ترتان پێ بناسێنین كه ئه‌ویش لینوكسه (Linux).وه‌ك ده‌زانین ئه‌و به‌شه‌ی كۆمپیوته‌ر كه به ره‌قه‌كان ناسراوه(Hardware) بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێببینین و بكه‌وێته كار پێویستی به به‌شێكی تر هه‌یه كه ته‌واو كه‌ره‌و پێی ده‌وترێت (Software) وده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
– به‌رنامه‌كانی كارپێكردن وه‌ك و (Doss و Windows و Linux و Unix … هتد) ، ئه‌مانه ئه‌و سیسته‌مانه‌ن كه ئیش به به‌شه ره‌قه‌كان ده‌كه‌ن
– به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ كردن وه‌ك و (Office و Photoshop و …) هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه هه‌یه .
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره مه‌به‌ستمانه سیسته‌می كارپێكردنه ، كه هه‌ریه‌ك له ئێمه به زۆر و كه‌م تاڕاده‌یه‌ك له سیسته‌می (Windows) شاره‌زایه ، به‌ڵام باسه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر سیستهمسێكی تره كه (Linux) ه ؟
لینوكس :
سیسته‌مێكی كارپێكردنی ئازاده (Free) كه به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێ كۆده‌كانی ببینێت و ده‌ستكاری بكات تایبه‌تی بكات به خۆیه‌وه، لینوكس به سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتو پێناسه ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
یه‌كه‌م : سیسته‌مێكی كارپێكردنی به‌لاشه و ئه‌توانی هه‌موو جۆر و فێرژنهكانیت ده‌ستكه‌وێت.
دووه‌م : كۆده‌كانی كراوه‌یه (Open Source)ه
سێیه‌م : بۆ زۆربه‌ی ئیشه‌كانی وه‌ك و هاكین و كاره پرۆفسشناڵهكان شاره‌زایان ئه‌م سیسته‌مه به‌كار ده‌هێنن.
چواره‌م : (Linux) موڵكی كه‌س نیه و هه‌موو كه‌سێك مافی په‌ره‌پێدان و ده‌ستكاری كردنی هه‌یه.
مێژووی دروست بوونی لینوكس :
سه‌ره‌تای دروست بوونی (Linux) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 كه یه‌كه‌م لینوكس دروست كرا له لایه‌ن خوێنكارێكی زانكۆی (هلسنكی) له فنله‌ندا به ناوی (لینوس تۆرڤاڵدس) (Linus Torvalds) ، ئامانجی ئه‌م خوێنكاره له دروستكردنی ئه‌م سیسته‌مه بۆ گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می به ناوبانگ (Unix) بوو كه به‌باوكی ڕۆحی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی تر ناسراوه ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری كه‌سی (Personal Computer) ئیش بكات ، چونكه ئه‌وكاته ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره كه‌سیه‌كان ئیشی نه‌ده‌كرد و دروست كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری جۆری (Mainframe) ئیش بكات.
جۆره‌كانی لینكس :
چه‌نده‌ها جۆری لینكسمان هه‌یه كه هه‌ر شاره‌زایه‌ك یان هه‌ر كۆمپانیایه‌ك جۆرێكی تایبه‌تی دروست كردووه و ناوێكی لێناوه ، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی هه‌موویان وه‌ك و یه‌كن ته‌نها له هه‌ندێك به‌شی ساده‌دا گۆڕانكاری تێدا كراوه ، وه هه‌ریه‌كه له‌و جۆرانه‌ش وه‌شانی جیاجیای خۆی هه‌ی ، له به‌ناوبانگترین جۆره‌كانی بۆیتین له :
( Fedora ، Red had ، Ubuntu ، Mandriva ) وه چه‌نده‌ها جۆری تریش .