ئینتەرنێت 28, نیسان 2015

درۆپ بۆکس تایبەتمەندی سەرەنج نوسین بۆ هەموو بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات

dropbox-img1-598x337خزمەتگوزاری پاشەکەوتکردنی هەوری بوخچەکان ناسراو بە درۆپ بۆکس بە فەرمی تایبەتمەندی نوسینی سەرەنج و کۆمێنتی بۆ سەر بوخچە و پەڕەگە بەرزکراوەکانی ناو خزمەتگوزارییەکەی ڕاگەیاند. ئەوەی جێگای ئاماژەیە بەکارهێنەرانی ناو خزمەتگوزاریەکە دەتوانن کۆمێنت و سەرەنج لەسەر ئەو بوخچە و پەڕگانە بدەن کە بەکارهێنەری ئامانج ڕێگەی بە نوسینی سەرەنج و کۆمێنت دابێت واتە چالاککردنی لە دەستی بەکارهێنەر خۆیەتی. ئەم وێنەیەی خوارەوە بە شێوەیەکی کرداری پێشانی دەدات:

commenting-gif-enئەمە و بوونی تایبەتمەندی تاگکردنی بەرامبەر لە کۆمێنتەکە بە بەکارهێنانی نیشانەی @، کە بەهۆی ئیمەیڵەوە ئاگاداردەکرێنەوە و بەکارهێنەر لەتوانایدا هەیە ئاگادارییەکان ڕابگرێت! جیگای وەبیرهێنانەوەیە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها لەسەر وێب لەکارە و بەم زووانە بۆ ئەپڵیکەیشنە تایبەتیەکانی درۆپ بۆکس لەسەر ئامێری مۆبایل و تابلێت زیاددەکرێت!

سەرچاوە البوابة العربیة التقنیة

بۆچونی تۆ