هەواڵ
5, ئازار 2012
هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی پلانی وایه 18 هه‌زار iPad بكرێت.
Bloomberg
ڕۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند،هێزی ئاسمانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان 9,36 مليۆن دۆلاری دابین كردووه بۆ كرینی نزیكه‌ی 18000 iPad ی ئه‌پڵ.سوپای ئه‌مریكی ئه‌م تابلێتانه به‌كاردێنێ له‌جیاتی لاپه‌ره نووسراوه‌كان و ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه فرۆكه‌وانه‌كان و كه‌شتیوانه‌كان پێیانه.كاپتن كاسرين فيريۆر كچه وته بێژی هێزی ئاسمانی ووتی،”ده‌سته‌ی فرۆكه‌كانی به ده‌وری زه‌وی ده‌فڕن به‌بێ وه‌ستان داوای زانیاری فڕین ده‌كه‌ن بۆ هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌یان له سه‌ر زه‌وی بۆ هه‌موو ئاسته‌كانی فڕین”.
جانتا ئه‌لیكترۆنیه‌كانی فڕین یارمه‌تی ده‌سته‌كان ده‌دات كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر و سه‌لامه‌تتر كاربكه‌ن ،وه یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكی ده‌دات بۆ مه‌به‌سته‌كانی. وه گرێبه‌سته‌كه داوای (iPad-WiFi,32 GB) ده‌كات، كه ئاسایی نرخی به‌تاك 559 دۆلاره.به‌ڵام هێزی ئاسمانی ئامێره‌كه به داشكاندن ده‌كرێ كه بڕی 520 دۆلاره بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك. وه ده‌توانن نزیكه‌ی 18000 بكرن له‌ماوه‌ی ساڵێك كه مێژووی گرێبه‌سته‌كه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو بوو.وه وتیشی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه 18000 دانه ده‌كرن . ئه‌مه له‌سه‌ر پاره‌ی دواكراو و رازیبوون له‌سه‌ری ده‌كرێت.
سه‌رچاوه BGR