10
بابەتی گرینگ 1, ئایار 2015 بۆچوون

زیادکراوەی Tounicode بۆ گۆڕینی نوسینەکانت لە نایونیکۆدەوە بۆ یونیکۆد لە مایکرۆسۆفت وۆردا

tounicode

یونیکۆد شۆڕشێکی گەورەبوو لەبواری تەکنەلۆژیا بەرپارکرا و زمانی کوردیش لێی بێ بەش نەبووە و هەموو پیتەکانمان کۆدی تایبەتی یونیکۆدی خۆیان هەیە و هەروەها لە ڕۆژی ٢٠١٤/١٢/١٥ەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتیوانیی ئەو تەختەکلیلانە دەکات کە یونیکۆدن. سوپاس بۆ خوا ئێستا بۆ سیستەمە کارگێریەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل تەختەکلیلی کوردی بوونیان هەیە و ڕۆژانە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بە هەزاران دێریان پێ دەنوسرێت و ئەمەش جێگای دڵخۆشییە. بەڵام ئەو پڕۆژەیەی ئێستا لەخوارەوە باسی دەکەین جیاوازە و مشتێکی ترە خرایە سەر خەباتی چەسپاندنی یونیکۆد ئەویش زیادکراوە (Add-ins) بۆ یەکێک لەهەرە بەرنامە بەناوبانگەکانی بواری نوسین، بەرنامەی ۆرد کە ئەویش ئەندامی خێزانی بەرنامەکانی ئۆفیسە و زیادکراوەکەش ناوی Tounicodeـە و لەلایەن بەڕێز مامۆستا هەڤاڵ عبدالکریم خاوەنی بڕوانەمەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر گەشەیپێدراوە.
ئەوان بنچینەی ئەو ئیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک دەگێرنەوە، کە دەبێت چارەسەر بکرێت، ئەویش شێوازی نووسینی نووسراوە کۆنەکانە، چونکە ئەو فۆنتانەیان بەکاربردووە کە یۆنیکۆد نین وەک (Ali_K_Samik، Ali_K_Sahifa،…هتد). چەند کەس و گروپێک نەرمەکاڵایان ئامادەکردووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گۆڕینی دەقەکان لە نایونیکۆد بۆ یونیکۆد وەک (Razhakan، Kurdish Key & Font Convert ،…هتد)، ئەمانە کارەکانیان جێگای دەستخۆشین. بەڵام ئەم نەرمەکاڵایانە بەشێوەی سەربەخۆ لە پڕۆگرامی وۆرد کار دەکەن. بە واتای ئەوەی بەکارهێنەر دەبێت دەقەکان لەبەربگرێتەوە بۆ ناو ئەم نەرمەکاڵایانە و دوای گۆڕینی دەبێت جارێکیتر بخرێتەوە ناو پڕۆگرامی وۆرد.

ئەم زیادکراوەیە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات بە ئاسانی. چونکە لەکاتی دامەزراندنی دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی وۆرد و تەنها بە یەک کرتە دەتوانێت دەقەکان بگۆڕێت بۆ یونیکۆد.

ئەم زیادکراوەیە بەشێوەی خۆڕایی بەردەستە لەم بەستەرەی خوارەوە: http://tounicode.sourceforge.net/

بەڕێزان ئەم زیادکراوەیە تەنها لە وۆردی ٢٠١٠ تاقیکروەتەوە کێەشەی نییە بەڵام من وەکو خۆم لە ئۆفیسی ٢٠١٣ تاقیمکردووەتەوە کاری نەکردووە و پەیوەندیم بە بەڕێزیانەوە کردووە چاوەڕوانی وەڵامم و هەرکاتێک چارەسەری کرد بڵاودەکەینەوە. چاوەڕوان بن!

لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک یان داواکاری بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ئیمەیڵ: [email protected]

https://twitter.com/ToUnicode
https://www.facebook.com/ToUnicode

بۆچونی تۆ