ئەندرۆید

فەرهەنگی قەڵەم (عەرەبی<>کوردی) بۆ ئەندرۆید دابگرە + فایلی Apk

Qallamdictھەفتەیەک لەمەوبەر لە هەواڵێکی تایبەتدا پێمان ڕاگەیاندن کە فەرهەنگێکی نوێ بەناوی قەڵەم کە فەرهەنگێکی عەرەبی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوەیە بۆ ئەندرۆید لەڕێگایە و ئەوەتا بۆ دواجار کاتژمێرێک لەمەوبەر کەوتە گووگڵ پلەی و بەردەستە بۆ داگرتن. فەرهەنگی قەڵەم پێکهاتوە لە وەرگێڕی ووشەییی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی وە لە کوردییەوە بۆ عەرەبی. بەشی عەرەبی بۆ کوردی، ئەم بەشە زیاتر لە ٦١٠٠٠ شەست و یەک هەزار ووشە لەخۆ دەگرێت ، تەختەکلیلی تایبەت بەخۆی تێدا داندراوە واتا پێویستت بە هیچ تەختەکلیلێکی دەرەکی نابێت بۆ گەڕان بەدوای ئەو ووشەیەی کە دەتەوێت، دەتوانیت بە دوو شێوە گەڕان بۆ ووشەکان بکەیت ئەویش بریتییە لە:
١- گەڕان بەدوای ووشەکان بە بەکارهێنانی حەرەکات (فتحە ، کسرە ،…) .
٢- گەڕان بەدوای ووشەکان بەبێ حەرەکات.

بەشی کوردی بۆ عەرەبی، ئەم بەشە زیاتر لە ٤٨٠٠٠ چل و هەشت هەزار ووشە لەخۆ دەگرێت، بۆ زۆربەی زۆری ووشەکان زیاتر لە مانایەکی عەرەبی هەیە، هەر مانایەکی عەرەبیش دەتوانیت لەشوێنی خۆیدا چەند مانای کوردی هەبێت بە ئاسانی مانا کوردییەکانی ببینیت، ئەم بەشە تەختەکلیلی تایبەت خۆی لەگەڵدایە واتا پێویستت بە هیچ کیبۆردێکی دەرەکی نابێت بۆ گەڕان بەدوای ئەو ووشەیەی کە دەتەوێت.

سەرباری ئەو تایبەتمەندیانەی سەرەوە ئەم فەرهەنگە لەکاتی بونی هێڵی ئینتەرنێتدا ڕێگەت پێدەدات گوێبیستی دەنگی ووشە عەرەببیەکان ببیت.

تێبینی: ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەکی خۆرایی لە %30 وشەکانیت بۆ مانائەکات بۆ ئەوەیتری ئبێت خۆت تۆماربکەیت زانیاری تەواوەتی لە بەشیRegistry

فەرموو لەم لینکەی خوارەوە بۆ ئامێرەکەت لە کۆگای گووگڵ پلەی دایبگرە، کلیک لە وێنەکە بکە:

Googleplayیان بە فایلی APK لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ڕاستەوخۆ دایبگرە، کلیک لە وێنەکە دابگرە:

download button

3 ئایار، 2015
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170