ئەپ و نەرمەکاڵا
4, ئایار 2015
به‌رنامه‌ی 3 iTools بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ماك و ویندۆز

سڵاو فێرخوازان، وه‌ك ده‌زانن به‌رنامه‌ی ئای تووڵز یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌كار ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی كهرستهكانمان له كۆمپیوته‌ره‌وه بۆ ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ وه به پێچه‌وانه‌وه بگوازینه‌وه، به‌ڵام به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌ند نوێكارییه‌ك بۆ به‌رنامه‌كه به‌رنامه‌كه له كار كه‌وت ئه‌ویش نه‌تده‌توانی به ئاسانی په‌رگه ده‌نگی و وێنه‌كان بۆ ئای دیڤایسهكانمان بگوازینه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌شانێكی نوێی لێ وه‌شێنرا به ناوی (iTools 3) كه تێیدا چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان كراوه و ده‌توانن به ئاسانترین شێوه به‌كاری بهێنن.
● تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رنامه‌ی iTools:
١. داگرتن و دانانی به‌رنامه به فایلی ipa وه به پێچه‌وانه‌وه باكئه‌پ كردنی ئه‌په‌كان و دانانی ئه‌په ئه‌په كڕاك كراوه‌كان به تایبه‌تی له‌و ئای دیڤایسانهی كه جه‌یلبره‌یك كراون.
٢. چونه نێو بوخچه‌ی گشتی ئه‌په‌كان وه كار كردن له‌سه‌ریان.
٣. گواستنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و په‌رگه ده‌نگییه‌كان بۆ ئای دیڤایسهكان وه به پێچه‌وانه‌وه بۆ كۆمپیوته‌ر.
٤. دانانی زه‌نگ بۆ ئای دیڤایسه‌كانتان به ئاره‌زووی خۆتان.
٥. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تر كه له كاتی به‌كارهێنانی ئاشنای ده‌بیت.
………………………………………………
١. سه‌ره‌تا پێویسته به‌رنامه‌ی iTunes داگری بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی iTools كار پێ بكه‌ی، له‌م بهستهرهیهوه دایگره.
٢. به‌رنامه‌ی iTools 3 به زمانی ئینگلیزی، له‌م بهستهرهیهوه داگره.
………………………………………………
تێبینی: بۆ سیسته‌می ماك OS X دوای ئه‌وه‌ی وه‌شانێكی نوێی وه‌شێنرا ئه‌م به‌رنامه‌یه كرا پاره، واته ئه‌گه‌ر به نیاز بایت سوود له ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌رگریت ده‌بوایه ئهپگرهدت بكردبا كه نرخه‌كه‌شی ١٩$ بوو به‌ڵام ئێمه ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر كردوون ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه iTools Pro بۆ سیسته‌می ماك داگرن، به‌ڵام وریا بن نابێت ئه‌پده‌یتی بكه‌نه‌وه چونكه دواتر دووباره داوای ئه‌پگره‌ید ده‌كاته‌وه، له‌م بهستهرهیهوه دایگرن.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.