ئای ئۆ ئێس
7, ئایار 2015
یارى مارەکە بە شێوەیەکى نوێ دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: the guardian + the Verge
پێش هاتنى یاریەکانى (کاندى کڕەش و ئەنگرى بێرد و کڵاش ئۆف کڵانس)، یارى مارەکەى نۆکیا پاشا و باڵادەستى یارى مۆبایلەکان بوو لە جیهاندا، چونکە تەنیا ئەو یارییە لەسەر گشت مۆبایلە ئاساییەکانى ڕابردوودا هەبوو و ئەو یاریانەى ئێستا ئەوکات نەبوون..!
وا بڕیارە ئەو یارییە بە شێوازێکى نوێتر دەربکەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنەرانى ئامێرە هۆشمەندەکان، وەشانە نوێکەى ئەو یارییە لەلایەن هەریەکە لە Taneli Armanto و Rumilus Design دروستدەکرێتەوە و بڕیاریشە لە ١٤ى ئەو مانگە بڵاوبێتەوە و بەردەست بێت بۆ بەکاربەران.
یارى مار لە داهێنانى کۆمپانیاى نۆکیا نییە، بەڵکو ئەو یارییە بۆیەکەمجار بەدەرکەوت لەسەر ئامێرى کۆمپیوتەرى ماڵەوە لە کۆتاییەکانى ساڵى ١٩٧٠ لەژێر چەندەها ناوى جۆراوجۆر. بەڵام Taneli Armanto ئەو کەسە بوو لێپرسراوى خوێندنەوەى ئەو یارییە لەسەر مۆبایلى Nokia 6110 لەساڵى ١٩٩٧.
یارى مارەکە بەردەست دەبێت بۆ هەریەکە لە سیستەمەکانى وەگەڕخەرى مۆبایل (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس و ویندۆز فۆن) و بە تایبەتمەندى و گرافیکى بەهێزتر لە جاران بەڵام بەهەمان جۆرى یاریکردن.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=5i-Lvla_wt8[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".