10
جۆراوجۆر 6, ئازار 2012 بۆچوون

کۆمپوتەرێک هێندەی کارتی بانکێک (Raspberry Pi).

سڵاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک, دەمەوێت باسی کۆمپیوتەرێکتان بۆ بکەم دەتوانی بیکەیتە گیرفانت پێم خۆش بوو سەرەتایەکی کورت باسی مێژوی کۆمپیوتەرتان بۆ بکەم .ئەگەر بگەڕینەوە بۆ سەرەتای مێژوی دروست کردنی کۆمپیوتەر ئەوە دەبێت نزیکەی سەد ساڵ پێش ئێستا باس بکەین کە کۆمپیوتەر چۆن دروست بوە وە بە ڕژێمی گوڵۆپ کاری کردوە ، ئەگەر بیان ویستایە کۆمپیوتەرێک دروست بکەن ئەوا قەبارەکەی ‌هێندەی ماڵێک یان ژورێک گەورەتر دەبوو وە کاری ماتماتیکی سادەو ئاسانەکانی پێ دەکرا.

 وردە  وردە کۆمپیوتەر بچوک کرایەوە زیاتر پێش خرا تا کاتی دروست کردنی کۆمپیوتەری کەسی واتە (personal computer) لەو ساتە بەدواوە تاکەکانی کۆمەڵگا دەیان توانی بەکاری بێنن وردە وردە خرایە بواری فەرمانگە دەوڵەتیەکان پاشان بۆ قوتابخانەکان.


ئەوە بوو لەساڵی نەوەکان بەدواوە کۆمپیوتەر هەنگاوێکی گەورە تری نا ئەویش زیاد کردنی ماوس بوو بۆی پاشان دەست کرا بەدروست کردنی کۆمپیوتەری باوەش یان کۆش واتە (Lap top) ئەمەش شۆڕشێکی گەورە بوو تا کار گەشتەوە ئەوەی بچوک کردنەوەی قەبارەی لەگەڵ زیاد کرد کردنی لە پێش خستنیدا. بەم دوایانە ئەم تاب و تابلێتانە دروس بوو ئیتر شۆڕشێکی گەورە بوو دوای ئەمانەش ئەم زانستە کرایە ناو مۆبایلەکەکان وە نرخەکانیان چەند قات زیاد کرا .

بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ کۆمپیوتەر بوە بە زمانی ئەم سەدەیە زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان خەرکی پێشختنی کۆمپیوتەرن  بە توانایەکی زۆر گەورە بەتایبەتی دەزگایەکی بەریتانیی پێ داگری کرد لەسەر پێش خستنی کۆمپیوتەر  لە زانکۆی کام بریجدا (Cambridge University). ئەویش بريتیە لە ئامێرێکی ئەليکترۆنی بە قەبارەی کارتی بانکێک ناوی (Raspberry Pi).

وە بەکار دێت لە ڕێگەی گەیاندنی بە هەر جۆرە تەلەفزیۆنێکی ماڵان یان هەر شاشەیەک توانای ئیش پێکردنی کۆمپیوتەری هەبێت یەکسەر ئەو زانیاریانە تێیدایە دەگوێزێتەوە بۆسەر شاشەکە .

ئەم کۆمپیوتەرە سۆفتوێرێکی زۆر سادەی لەسەر دامەزراوە ناوی (Fedora Remix), ئەم ئامێرە پێک هاتوە لە پرۆسیسەرێک لەگەڵ  وێب براوزەر لەگەڵ کارتی نێتورك  وە دەتوانیت ماوس و کیبۆردی لێ ببەستیت وەک کۆمپیوتەری ئاسای لە ڕێگەی  پۆرتەکانی دەرەوە وەک (USB)، ئەم بەرهەمە بە بچوکترین کۆمپیوتەر دادەنرێت وەنرخەکەی ئەوەندە هەرزانە پارەی دورینی قاتێک جلی کوردیە لای خەیاتەکانی کوردستان تەنها £22 پاوەن واتە ٣٠ دۆلارێک هەروەها لەم مانگەدا یەکەم وەجبەی دەبێت بگاتە بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا بەهیوای ئەوەی بگاتە وڵاتی خۆشمان.جارێ سەرەتایەو دەبێت باشترو هەرزان تریشی بەدوادا بێت.

بۆ زانیاری زیاتر سود لەم توبە وەرگرن

كلیك بكه‌

لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن

بۆچونی تۆ