ئینتەرنێت
8, ئایار 2015
وۆردپرێس وەشانێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کەلێنێکی مەترسیدار بڵاوکردەوە.
وۆردپرێس وەشانێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کەلێنێکی مەترسیدار بڵاوکردەوە.
گەورە سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و بڵاگکردنی ناسراو بە وۆردپرێس دوێنی وەشانێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە کە ژمارە ٤.٢.٢ هەڵگرتووە، بۆ چارەسەرکردنی کەلێنێکی پارێزگاری مەترسیدار کە لەوەیە دەیان ماڵپەڕ بەهۆیەوە ڕووبەڕووی هێرش ببنەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو کەلێنە لەلایەن گروپێکی بواری پارێزگاری بەناوی Sucuri دۆزراوەتەوە و ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو ماڵپەڕانەی پشتیان بە وۆردپرێس بەستووە بەهۆی ئەو کەلێنە مەترسیدارەوە دەبنە نێچێری هاکەرەکان و دەستبەسەراگرتنی ماڵپەڕەکە بەتەواوی. بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی گروپی سوکوری وادیارە کەلێنەکە پەیوەست بووە بە بوخچەی Genericons، کە بەشێوەیەکی بنچینەیی لەگەڵ وۆردپرێس دایە و هەروەها ڕووکاری TwentyFifteen و پێوەکراوەی Jetpack! کە بەهۆیەوە ڕێگە خۆشکەربوون بۆ هێرشی جۆری XSS، و ڕێگەدان بە هاکارەکان بەدەست بەسەراگرتنی ماڵپەڕ بەتەواوی!
بۆ چارەسەرکردنی کەلێنەکە، وۆردپرێس هەستا بە وەشاندنی وەشانێکی نوێ و ئامۆژگاری کردنی گشت بەکارهێنەرانی بە نوێکردنەوەی دەست بەجێ چونکە دەڵێت هەرچی پێوەکراوە و ڕووکار هەیە کە ئەم جۆرە فایل و بوخچەیەی لەخۆی گرتبێت ڕووبەڕووی ئەم هێرشە دەبێتەوە. کەواتە پەلە بکە و دەست بەجێ ماڵپەڕی پشت بەستووت بە وۆردپرێس نوێ بکەرەوە.
سەرچاوە WordPress +Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!