ئەندرۆید
8, ئایار 2015
ماڵپەڕێک بۆ داگرتنی ئەپەکانی گووگڵ پلەی بە لینکی ڕاستەوخۆ!
سڵاو بەڕێزان، بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدی گووگڵ، وەک دەزانن لەڕێگای فرۆشگای گووگڵ پلەیەوە ناتوانین ڕاستەوخۆ بەرنامە یاری دابگرین بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ کە ئەویش ڕاستەوخۆ دادەبەزێت بۆ ناو مۆبایل نەک بۆ ناو کۆمپیوتەر. خۆشبەختانە لەم ماوەیەدا ماڵپەڕێکی زۆر نایاب و شاز بەناوی ( APK-DL )ـەوە کرایەوە بۆ داگرتنی ڕاستەوخۆی فایلی بەرنامە و یاری لەڕێگای ماڵپەڕەکەوە یان لەڕێگای گووگڵ پلەیەوە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و سەرکەوتوو و بێ کێشە، ئەویش بە دوو ڕێگا دەتوانین فایلەکان دابگرین:
١- بە نووسینی ناوی بەرنامە یان یاری مەبەست لەناو ماڵپەڕەکەدا
٢- بە گۆڕینی ناونیشانی گۆگڵ پلەی بۆ ناوی ئەم ماڵپەڕە واتە گۆڕینی (play.google.com) بۆ ( apk-dl.com) بەبێ ئەوەی دەستکاری ناونیشانی دواتر بکرێت
ئەمەش فێرکاری ڤیدیۆیی :
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=ckieVb-TbX8[/youtube]
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.
dest xosh….zor baswd bo