بابەتی گرینگ
12, ئایار 2015
هەواڵیکى دڵخۆشنەکەر لەبارەى ویندۆزەوە

جێری نیکسن سەرۆکی بەشی گەشەپێدانی مایکرۆسۆفت دەڵێ “ویندۆز ١٠ کۆتا وەشانى سیستەمى وەگەڕخەرى ویندۆزە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە و تەنها کار و نوێکردنەوە لە ویندۆز ١٠ دەکەین، ئێمە بۆیە ویندۆز ١٠ بەرهەمهێنا و وەشانى ٩ بەرهەم نەهێنا تاوەکو بە بەکارهێنەرانمان بڵێین کە ویندۆز ١٠ کۆتا وەشانى سیستەمى ویندۆزە”
ئەم قسانەى نیکسن نیگەرانیەکى زۆرى لاى بەکارهێنەرانى ویندۆز دروستکردووە، بەڵام شارەزایان بۆچوونیان وایە کە کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت کار لەسەر پەرەپێدانى سیستەمێکى نوێ دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەى ویندۆز.
سەرچاوە: پێگە تەکنەلۆژیەکان
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
به داخه‌وه له كۆلێژ‌و په‌یمانگا حكومیه‌كانی كوردستان تا ئێستا ویندۆزی ئێكس پی ده‌خوێندرێت
هیوادارم كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان وداموده‌زگا حكومیه‌كان له ویندۆزی ئێكس پی یه‌وه ڕاسته‌وخۆ بچنه سه‌ر به‌كارهێنانی ویندۆزی 10 تا دوانه‌كه‌ون با واز له ویندۆزهكتنهی تر بهێنن!!!
بەو هیوایەین.