ئای ئۆ ئێس
17, ئایار 2015
چۆن پارێزگاری له كێبڵی بارگاوی كردنه‌وه‌ی ئامێره هۆشمهندهكانمان بكه‌ین؟

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆماندا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته فێركارییه‌كان كه بۆ زۆرێك له ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئامێری هۆشمه‌نده‌كان گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن پارێزگاری له‌و كێبڵانه بكه‌ین كه ئامێرهكانمانی پێ بارگاوی ده‌كه‌ینه‌وه یان وه‌ك هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ست بوون له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌كاری ده‌هێنین، وه‌ك ده‌زانن نرخی ئه‌م كێبڵه ئه‌سڵانه گرانه و له نێوان ٣٠$ بۆ ٥٠$ـی ئه‌مریكی دایه، بۆیه پاراستنی ئه‌م كێبڵانه گرنگترین كاره ئه‌نجامی بده‌یت پێش ئه‌وه‌ی له كار بكه‌وێت و تووشی كێشه‌ی كێبڵی كۆپی بازار بیت.
له‌م بابه‌ته‌ماندا ڤیدیۆیه‌كی فێركاریمان بۆ ئاماده كردوون كه به سوود بینین له پارچه ئاسنی نێو قه‌ڵه‌م جاف ده‌توانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن، سه‌یری ڤیدیۆكه بكه‌ن باشتر فێر ده‌بن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=VCIo8xGTUX0[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.