ئەندرۆید
26, ئایار 2015
سامسۆنگ وەشانێکى نوێی لە مۆبایلى گەلاکسى ئێس ٦ ئێج ڕاگەیاند

کۆمپانیاى سامسۆنگ بەهاوکارى لەگەڵ کۆمپانیاى (Marvel) وەشانێکى نوێێ تایبەت و سنووردارکراوى لە مۆبایلى گەلاکسى ئێس ٦ ئێج بە هەڵگرى دروشم و ڕەنگى زنجیرە فیلمەکانى Iron Manى بەناوبانگ ڕاگەیاند. ئەمەش بەبۆنەى سەرکەوتنى فیلمى the Avengers age of ultron کە بەرهەمى هەمان کۆمپانیایە.
وەشانە نوێ تایبەتیەکە بە دوو ڕەنگ (سوور و زێڕى) بەردەستە و دروشمى Iron Man لە پشتەوەى ئامێرەکەدا هەیە، وەشانەکە بڕێکى کەمى لێ بەرهەم دێت و چاپى سنووردارە. یادگەى ناوەکى وەشانە نوێکەى ئامێرەکە ٦٤ گێگابایتە و ڕووکارى تایبەت بەخۆى هەیە کە ڕەنگ و ئایکۆنەکانى زنجیرە فیلمەکەى لەخۆگرتووە. هەرچى بارگاوى کەرەوە بێتەلەکەى ئامێرەکەیە ڕەنگى سوورە و پارێزراوە بە ڕووپۆشێکى ڕوون.

ئەم وەشانە سنوردارە لە ٢٧\٥ لە کۆریاى باشور دەخرێتە بازاڕەوە و لە مانگى حوزەیرانیش لە چین و هۆنگ کۆنگ بەردەست دەبێت. تاکو ئێستاش هیچ زانیاریێک دەربارەى نرخى ئەو وەشانە نوێیە نییە.
[youtube]https://youtu.be/wB6MId15cpo[/youtube]
سەرچاوە: Phonearena , GSMarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".