ئەندرۆید 31, ئایار 2015

هەموو شتێک دەربارەى وەشانى نوێی ئەندرۆید بەناوى Android M

Android M poster

|[highlight color=”yellow”]بابەت نوێکراوەتەوە[/highlight]| – ئێوارەى پێنج شەممە ٢٨/٥ کاژێر ٧:٣٠ بەکاتى هەرێمى کوردستان و لە سانفراسیسکۆى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا، کۆمپانیاى گوگڵ بەئامادەبوونى دەیان گەشەپێدەر و شارەزایانى بوارى تەکنەلۆژیا لە وڵاتە جیاجیاکانى دونیادا، کۆنگرەى گەشەپێدەرانى ساڵانەى خۆى کە بە (Google I/O 2015) ناسراوە گرێدا، وەک کۆنگرەى ساڵانى پێشووتر کۆمپانیاى ناوبراو کۆمەڵێک بەرهەم و داهێنان و نوێکارى لە بوارە جیاجاکانى تەکنەلۆژیادا ڕاگەیاند. یەکەم و سەرەکیترین بەرهەم کە ڕاگەیەندرا لە کۆنگرەکەدا (Android M) بوو، لە خوارەوەدا باسێکى ئەم وەشانەتان بۆ دەکەین و بەتەواوى شیدەکەینەوە. (ڕۆژى ١٧-ى ئاب گوگڵ ناوى تەواوى وەشانى ئەندرۆید ئێم-ى بڵاوکردەوە و ناوى لێنا “Marshmallow – ماڕش ماڵۆو”)

  • Android M 

یەکەم و سەرەکیترین بەرهەم کە ڕاگەیەندرا لە کۆنگرەکەدا وەشانى نوێی ئەندرۆید بەناوى (Android M) بوو کە ناوى تەواو بریتیە لە (Marshmallow – ماڕش ماڵۆو)، ئەندرۆید ماڕش ماڵۆو نەوە و وەشانى نوێی سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆیدى سەر ئامێرە هۆشمەندەکانە. لە ئێستادا ئەو وەشانە نوێیە بەردەست دەبێت بۆ ئامێرە هۆشمەندەکانى نێکسس (٥ ، ٦ ، ٩, Player) و بڕیاریشە لە کۆتایی ساڵدا بەردەست بکرێت بۆ ئامێرە هۆشمەندىکانى تر. بە شێوەیەکى گشتى لە (ئەندرۆید ئێم)دا زیاتر بایەخ بە بەکارهێنان و جێگیرکردن دراوە بە پێچەوانەى وەشانى لۆلیپۆپ کە تێیدا زیاتر تیشک خرابووە سەر نەخشاندن و ڕووکارەکەى کە بریتیە لە جۆرى (Material Design).

هەوڵدەدەین لە خوارەوەدا تایبەتمەندییە سەرەکییەکانى ئەم وەشانەتان بۆ بخەینە ڕوو.

1. App Permissions                     

2. Web Experince

3. App Links

4. Mobile Payments

5. Fingerprint Support

6. Power & Charging

Screenshot (401)

[highlight color=”yellow”]1. App Permissions:[/highlight] بەهۆى ئەو تایبەتمەندیەوە دەتوانرێت لەکاتى دامەزراندنى هەر ئەپڵیکەیشنێک لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکان، خاوەنداریەتى دەسەڵاتى گشتى بە ئەپەکە نەدرێت، واتە ئەگەر ئەپڵیکەیشنەکە پێویستى بە بەکارهێنانى بێتەل(واى فاى)بوو ئەوە تەنها داواى ڕەزامەندى بێتەل دەکات، نەک وەک وەشانەکانى تر کە دەسەڵاتى گشتى پێدەدرا.

P5280030

[highlight color=”yellow”]2. Web Experince:[/highlight] گوگڵ هەستا بە باشترکردنى تەکنیکى WebView وە باشترکردنى کردنەوەى پەڕەکانى وێب لەسەر ئەپڵیکەیشنەکانى ترى وێبگەڕ بۆ گەیشتن بە ئەزموونێکى یەهێزترى وەک کڕۆم.

2015-05-28-image-7

[highlight color=”yellow”]3. App Links:[/highlight] لەم وەشانەدا گەگڵ هەستاوە بە باشترکردنى کردنەوەى ئەو بەستەرانەى کە پەیوەستە بە ئەپڵیکەیشنى گونجاو بەخۆى، بۆنموونە: ئەگەر گرتەت لە بەستەرى تایبەت بە تویتەر کرد لى هەر ئەپێکدا، ئەوە ڕاستەوخۆ بەبێ هیچ شتێک بە ئەپڵیکەیشنى تویتەر دەبێتەوە.

Screen-Shot-2015-05-28-at-1.19.36-PM

[highlight color=”yellow”]4. Mobile Payments:[/highlight] لە وشانى نوێدا تایبەتمەندى (Android Pay) زیادکراوە کە لەڕێگەیەوە بەکاربەر دەتوانێت شتوومەک و کاڵا بەهۆى ئامێرى هۆشمەندەکەیەوە بکڕێت. وەک گوگڵ دەڵێت: ئەم تایبەتمەندییە نوێیە سەلامەتە لەڕووى ئاسایشەوە و ئاسانە لە بەکارهێناندا. جێگەى باسە ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە بەهۆى تایبەتمەندییەکانى NFC و پەنجەمۆر دەتوانرێت کاڵاو شتومەکەکانى پێبکڕدرێت.

AndroidPIT-Google-I-O-2015-Android-Pay-partners-w782

[highlight color=”yellow”]5. Fingerprint Support:[/highlight] پاش چاوەڕوانێکى زۆر لە کۆتاییدا گوگڵ بەفەرمى پشتگیرى بۆ پەنجەمۆر ڕاگەیاند، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بەکاردێت بۆ ١. کردنەوەى قفڵى ڕوونماى ئامێر ٢. کڕینى ئەپ لە گوگڵ پلەى ٣.کردنەوەى هەر ئەپێک ففڵکراو کە پشتگیرى ئەم تایبەتمەندیە بکات.

google-io-20150100

[highlight color=”yellow”]6. Power & Charging:[/highlight] ئەم وەشانە نوێیە پشتگیریەکى تەواوى کەیبڵى USB Type-C دەکات، کە بەکاربەر تێیدا سوودمەند دەبێت بۆ بارگاویکردنەوەى ئامێرەکەى بەشێوەیەکى خێرا، وە بەکاربەر دەتوانێت مۆبایلێک بە مۆبایلێکى تر پەیوەست بکات بۆ بارگاویکردنەوەى. لەگەڵ ئەمەشدا گوگڵ تایبەتمەندى Doze زیاد دەکات بۆ باشترکردنى بەکارهێنانى ئامێر و بەرگرى وزەى پاترى.

google-android-m-usb-c

  • چاکسازی و تایبەتمەندییەکانى تر:

– دەتوانیت ئەپڵیکەیشنەکان بسڕیتەوە ڕاستەوخۆ لەسەر ڕوونما(شاشە)ى سەرەکى.

– پشتگیرى ڕوونماکان دەکات بەجۆرایەتى 4K.

– لەم وەشانەد تایبەتمەندى هەڵگرتنى یەدەگى ئەپەکان زیادکراوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ئەگەر مۆبایلەکەشت گۆڕى گشت داتاکانت بگوزیتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەکە.

– بەهۆى تایبەتمەندى Do not disturb دەتوانیت ئاگەدارییە دەنگ و لەرینەوەکان بەست بکەیت.

– لەم وەشانە نوێیەدا ڕووکارى نوێ زیادکراوە، ئەویش ڕووکار (Dark) تاریکە.

– دەتوانیت بەشێوەیەکى جوانتر ڕێژەى بردنى قەبارەى ڕام لەلایەن ئەپەکانەوە ببینیت.

– چاکسازى پەیوەندى لەگەڵ USB OTG.

– پشتگیرى پەیوەندى تۆڕە بێتەلەکان دەکات بەخێرایی ٥ گێگاهێرتز.

– چاکسازى لە بلوتوز کە هێزێکى کەمترى دەوێت.


تێبینی: ئەم بابەتە نوێدەکرێتەوە لە کاتى زانینى هەر تایبەتمەندێیکى نوێ.

ژێدەرەکان: TNW + Digitaltrends + Ardroid

بۆچونی تۆ